بە ڤیدیۆ.. پۆلیسی كۆیە لەخۆپیشاندانێكدا دروشمی بڕوخێ بڕوخێ دەڵێنەوە
ژمارەیەك لە هێزەکانی پۆلیسی كۆیە خۆپیشاندانێکی ئەنجامدا و لە ڕێپێوانێکدا دروشمی "بڕوخێ ئەو بینایە قائیمقامی تیادایە" و چەند جارێک دروشمی "بڕوخێ"یان وتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ژمارەیەك پۆلیسی کۆیە بەهۆی پێنەدانی مووچەکەیان و خشتەی نوێی مووچەوە خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و تێیدا دروشمی "بڕوخێ"یان بەرزکردبووەوە و وەک لە گرتە ڤیدیۆیی خۆپیشاندانەکەدا دەردەکەوێت خۆپیشاندەران دروشمی "حکومەت بەڵایە، مووچەی شەش مانگی لایە" دەڵێنەوە.
هەر ئەمڕۆ پۆلیسی هاتووچۆی کۆیەش خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و بۆ ماوەیەک یەکێک لە شەقامەکانی کۆیەیان داخست.
ڤیدیۆکە لە NRT وەرگیراوە
PM:01:35:08/02/2016