دەست بەسەر ئەم جۆرە هێلكەیەدا گیرا

وەزارەتی کشت‌و كاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاو دەستیان بەسەر ئەم جۆرە هێلكەیەدا گرت لە بازاڕ‌و بڕیاریشە مامەڵەی یاسایی لەگلەَ ئەو بازرگانانەدا بكرێت.

بە پێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی گشت‌و كاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاو كە وێنەیەكی بۆ سپی نێردراوە: لەم رۆژانەدا بەرهەمی هێلكەیەك لە بازاڕدا بۆ فرۆشتن خرابووە ڕوو كە بەرواری 10/2/2016 تا 10/3/2016ی لەسەرە، كە ئەمڕۆش8/2/2016 یەو ئەمەش جۆرێكە لە ساختەكاری لە رێكەوتی بەرهەمهێنان و بەسەرچووندا، ئەم هێلكەیەش لەلایەن بازرگانێكەوە لە مەرزی حاجی ئۆمەرانەوە هاوردەكراوە ، بۆیە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی چاودێریی پارێزگای هەولێر دەستیان بەسەر ئەو جۆرە هێلكەیەدا گرت لە بازاڕ، هاوكات بڕیاریشیان دا كە مامەڵەی یاسایی لەگەڵ ئەو بازرگانەدا بكرێت و لێپرسینەوەش لە كەرەنتینەی مەرزەكە بكرێت و لێپێچینەوە لەگەڵ سەرپێچیكاراندا بكرێت.  



PM:01:51:08/02/2016