حکومەت هۆشداری دەداتە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی ھەرێم ھۆشداری دەداتە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت، دەڵێت:" لەئەگەری جێبەجێنەکردنی بریارەکەمان، کە تایبەتە بەدابەزاندنی نرخی ئینتەرنێت، بریارمانداوە گرێبەستی کۆمپانیاکە ھەڵبوەشێنینەوە".
 
وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن لەڕونکردنەوەیەکدا کە لەپەیجی فەرمی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردۆتەوە، بەوە  ھاولاتیان ئاگادار دەکەنەوە کە لەکۆبونەوەیەکدا بریارەکە وەزارەتی گواستنەوە کراوە بەبریاری ئەنجومەنی وەزیران، بەڵام ھۆشداری دەدەنە کۆمپانیاکان بەوەی بریاری ئەوەیان وەرگرتووە، کە ھەر کۆمپانیایەک داشکاندن نەکات، کاروبارەکانی لەلایەن وەزارەتەوە ڕادەگیرێت و دواتر بریاری گرێبەستەکەی دەدرێت.



PM:03:51:09/02/2016