لەسەر بارودۆخەكە مەكتەب سیاسی یەكێتی لەكۆبوونەوەدایە

مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆبوونەوەیەكی نائاسایی سازدەكات بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ناڕەزایی‌و خۆپیشاندانەكانی سنوری سلێمانی‌و باری ژیانی خەڵك‌و بارودۆخە سیاسییەكە.

سەرچاوەیەكی ئاگاداری بەرپرس لەیەكێتی بە سپی راگەیاند: پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە سەرپەرەشتی كۆسرەت رەسوڵ، لەكۆبوونەوەدایە‌و كۆبونەوەكە كە بەمەبەستی گفتوگۆ كردن لەسەر ئەو ناڕەزایی‌و خۆپیشاندانانەیە كە سنوری سلێمانی گرتووتەوە.



PM:04:32:09/02/2016