ھێرۆ ئیبراھیم پرسەنامەیەک ئاراستەی بەشار ئەسەد دەکات
بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکییەوە، ھێرۆ ئیبیراھیم ئەحمەد پرسەنامەیەکی ئاراستەی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا کرد.
ئەمە دەقەکەیەتی :
برای بەڕێز دکتۆر بەشار ئەسەد
سەرۆک کۆماری عەرەبیی سوریا
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (ئەنیسە مەخلوف)ی دایکی بەڕێزتانمان بیست، کە ئەوپەڕی ھەستی رێزو سوپاسگوزاری و خۆشەویستی و یادکردنەوەمان بۆ خۆی و گیانی سەرۆکی کۆچکردوو حافز ئەسەد ھەیە.
ئەو ھەستە مەزنەی کە لە کانگای ویژدانەوە ھەڵقوڵاوە، بەرھەمی ساڵانێک لە برایەتی و ھاوڕێیەتییە، کە بەردەوام بە خێرو ئاشتی و کاری ھاوبەش کۆیکردینەوە، بەو جۆرەی بەرژەوەندی ھەردوو گەلەکەمان و سەقامگیری و پێشکەوتنی ناوچەکەی تێدایە.
جەنابی سەرۆک، لەم بۆنە ناخۆشەدا جەخت لەسەر بەھێزیی ھەستی برایەتی و ھاوڕێیەتی دەکەینەوە، لە ناخیشەوە سەرەخۆشی ئاراستەی خۆتان و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەین، داواش لە خوای گەورە دەکەین سەبرو ئارامیتان پێ ببەخشێت و کۆچکردووی پایەبەرزیش بەر رەحمەتی خۆی بخات و شوێنیشی بەھەشتی بەرین بێت، گەلی سوریاش بە ئاشتی و ئازادی و ئاسایش و خۆشگوزەرانی بگات، ئێمە زۆر باش دەزانین گەلی سوریای مەزن کە ھەودای ئاشتی و سەقامگیرین دوچاری گەورەترین نەھامەتی بووەتەوە کە زۆر بۆی بە ئازارین، داوا لە خوای گەورەو میھرەبان دەکەین ئەم گەلە ئەو قۆناغە سەختە تێپەڕێنێت و بگاتە کەناری ئارام و ژیانێکی خۆش کە شایستەیەتی.
خوشکتان
ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد
١٠ / ٢ / ٢٠١٦
PM:01:15:14/02/2016