چەند ئەندامێكی گروپێكی ڕۆكی بەناوبانگ بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە دەبنە قوربانی.
پێنج ئەندامی گروپی فیۆلا بیچی بەریتانی لە ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید توشی ڕووداوی هاتوچۆ دەبن و دوای ئەو ئوتومبیلەكەیان دەكەوێتە نۆكەندێكی ئاوییەوە سەرجەمیان گیان لەدەست دەدەن.
پۆلیسی سوید ئاشكرای كردووە كە پێنج تەرمیان لە ئاوی نۆكەندەكە دەرهێناوە، كە چوار ئەندامی گروپی فیۆلا بیچ و بەڕێوبەرەكەیانن، كە تەمەنیان لە نێوان 19 بۆ 35 ساڵیدایە، ڕووداوەكەش كاتێك ڕوویداوە كە ئەو ئەندامانە بەربەستەكانی پردێكی كراوەیان تێپەڕاندووە و لە بەرزی 26 مەترەوە كەوتونەتە ئاوەكەوە.
ئەو گورپە بەریتانییە بە مەبەستی بەشداری كردن لە فیستیڤاڵی میوزیكی نوركوبینج سەردانی سویدیان كردووە.