ڤیدیۆ.. كەسایەتییەكی تورك بەم ستایلەوە خۆی وەک شوێنگرەوەی پێغەمبەری ئیسلام راگەیاند

كەسایەتییەكی تورك خۆی بە جێگرەوەی پێغەمبەری ئیسلامی دەناسێنێت‌و بۆ ریكلامكردن بۆ خۆی كچانی رووت بەكار دەهێنێت.

کەسایەتییەک لە تورکیا بە ناوی عەدنان ئۆکتار کە خۆی بە پیاوی ئاینی دەناسێنێت، ستایلێکی جیاواز بەکاردەهێنێت بۆ بانگخوازی لە ئەنقەرە دادەنیشێت و خاوەنی کەناڵیکی تەلەفیزیۆنی بە خۆیەتی و ڕۆژانە لەو کەناڵە لەگەڵ هاوڕێ کچە ڕووتەکانی باسی ئیسلام و خودا بە ڕێگای کەناڵەی بۆ خەڵک دەکات.

ئۆکتار جیاواز لەو شێوازانەی تاوەكو ئێستا بینراون، چەند خانمێکی شۆخوشەنگی لە دەوری خۆی کۆکردووەتەوە و باسی بنەماکانی ئایینی ئیسلامیان بۆ دەکات. عەدنان ئۆکتار، دامەزرێنەر و سەرۆکی گرووپێکی ئیسلامییە بە ناوی جەماعەی تورکی.

 شەوی رابردووش لە کەناڵەکەی، خۆی وەک شوێنگرەوەی پێغەمبەری ئیسلام راگەیاند.

تا ئێستا حكومەتی توركیا‌و ناوەندە ئیسلامییەكانی توركیا بەرامبەر بەم بانگەشەیە هیچ كاردانەویەكیان نەبووە.










PM:03:00:23/02/2016