عەلی حەمەساڵح بۆ نۆکان: لەبەردەم دادگا ئامادە دەبم
پەرلەمانتارێکی گۆڕان وەڵامی کۆمپانیای نۆکان دەداتەوە رایدەگەیەنێت: بەدڵنیاییەوە لەبەردەم دادگا ئامادە دەبم
عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لەڕاگەیەندراوێکدا دەنوسێت "به‌به‌ڵگه‌وه له پاڵاوگه‌ی بازیانه‌وه که حکومه‌تی عێراق دروستی کرد بوو به‌هی به‌ڕێزتان و پاشان کۆمپانیای قه‌یوان فراوانی کرد، ئه‌وجا بوون به شه‌ریکی، تاوه‌کو هه‌موو ئه‌و زەویانه‌ی بناری گۆیژه و خوارتر و له پاڵاس بۆسه‌رووی شه‌قامی سالم، که به‌نرخێکی زۆر ڕه‌مزی سه‌دانجار له نرخی خۆی که‌متر وه‌رتانگرت و به گران فرۆشتانه‌وه، هه‌مووی ده‌سه‌لمێنم".
دەقی راگەیەنراوەكە:
بۆ کۆمپانیای نۆکانی سه‌ربه یه‌کێتی نیشتیمانی
له راگه‌یه‌ندراوێکدا، ده‌ڵێن گوایه من ناومزڕاندوون و ده‌مده‌ن به دادگا، ده‌خوازن من له‌به‌رده‌م دادگادا ئاماده‌بم.
به دڵنیایه‌وه من له‌به‌رده‌م دادگادا ئاماده ده‌بم، به‌به‌ڵگه‌وه له پاڵاوگه‌ی بازیانه‌وه که حکومه‌تی عێراق دروستی کرد بوو به‌هی به‌ڕێزتان و پاشان کۆمپانیای قه‌یوان فراوانی کرد، ئه‌وجا بوون به شه‌ریکی. تاوه‌کو هه‌موو ئه‌و زویانه‌ی بناری گۆیژه‌و خوارتر‌و له پاڵاس بۆسه‌رووی شه‌قامی سالم، که به‌نرخۆکی زۆر ڕه‌مزی سه‌دانجار له نرخی خۆی که‌متر وه‌رتانگرت و به گران فرۆشتانه‌وه، هه‌مووی ده‌سه‌لمێنم. به‌ڵگه‌کان هه‌مووی لای من و چه‌ندین که‌سی دیکه‌ش هه‌ن.
به‌ڵام حه‌ق وایه ئه‌م به‌ڵگانه‌ی که ده‌یخه‌مه ڕوو، که ئه‌م ڕاستیانه ده‌سه‌لمێنێت ئێوه‌ش ئه‌رک بکێشن و ئه‌و ده‌یان ملیۆن دۆلاره که له بنه‌ڕه‌تدا هی خه‌ڵکی سلێمانیه بیخه‌نه خزمه‌ت پرۆژه بۆ خه‌ڵک.
من به‌نیازبووم له ڕێگای داواکاری گشتی ئه‌م که‌یسه بده‌مه دادگا، به‌ڵام ماده‌م ئێوه ده‌ستپێشخه‌ریتان کرد ده‌ستتان خۆش.
تێبینی: ئه‌و زویانه‌ی دراوته به‌رپرس و کۆمپانیاکانی پارتی له هه‌ولێرو دهۆک هه‌م رووبه‌رو هه‌م نرخیشیان زیاتره له‌وانه‌ی نۆکان، به‌ڵام پارتی ره‌تیناکاته‌وه، ئه‌وه کۆمپانیای نۆکانه ره‌تیده‌کاته‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی دادگاشمان لێده‌کات.
عه‌لی حمه ساڵح
PM:02:19:25/02/2016