"گەڕانەوەی نەوشیروان مستەفا بۆ ماوەیەكی تریش دوا دەكەوێت"

كەسایەتی دیاری كوردستان جەلالی سام ئاغا پەیوەندییەكی نێوان خۆی‌و رێكخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشكرا دەكات‌و دەڵێت: گەڕانەوەی نەوشیروان مستەفا بۆ كوردستان دوا دەكەوێت.

جەلالی سام ئاغا لە لێدوانێكی تایبەت بۆ سپی رایگەیاند: شەوی رابردوو (26/2) بۆ ماوەی نیو كاتژمێر لەگەڵ نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕاندا پێكەوە لە رێگەی تەلەفۆنەوە گفتوگۆیان كردوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوە كرد ئەو لەو گفتوگۆیەدا كە لەگەڵ نەوشیران مستەفا ئەنجامیداوە، ئەوە تێگەیشتوە كە ناوبراو بەمزووانە نایەتەوە بۆ هەرێمی كوردستان‌و  گەڕانەوەكەی بۆ ماوەیەكی تر دوا دەكەوێت.

جەلالی سام ئاغا لەو نیو كاتژمێرەدا كە لەگەڵ  نەوشیراون مستەفا قسەی كردوە، ئەوەی ئاشكرا كرد كە رێكخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان ئاگاداری تەواوی بارودۆخی هەرێم‌و عێراق‌و ناوچەكەیە‌و بەوردیی بەدواداچوون بۆ رووداوەكانی ناوخۆ‌و دەرەوە دەكات.

لە‌و پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوو كەسایەتی، بیروڕایان لەسەر بارودۆخی ئابوریی‌و  سیاسی هەرێم‌و عێراق گۆڕیوەتەوە.

نەوشیروان لەو پەیوەندییەدا هاوڕێ دێرینی خۆی جەلالی سام ئاغای دڵنیاكردوەتەوە كە باری تەندروستی زۆر باشە.



PM:03:32:27/02/2016