به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، دەڵێت" پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌و سنوورەیە كه نابێت هیچ گومان و گفتوگۆیه‌ك لای لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌ڵبگرێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ڕێگه بدرێت بشێوێندرێت".
نەزهەت حالی به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئاسایش لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کە تایبەتە بەیادی ڕاپەڕین، دەڵێت" له یادی ڕاپه‌ڕینی شكۆداری گه‌لی كوردستان پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌و سنوورەیە كه نابێت هیچ گومان و گفتوگۆیه‌ك لای لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌ڵبگرێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ڕێگه بدرێت بشێوێندرێت، بەهۆی دابینکردنی ئه‌و سیستەمی ئاسایشه‌یه كه به‌رهه‌می كاری زۆر سه‌ركه‌وتوانه‌ی دامه‌زراوه هه‌واڵگری و ئه‌منیه‌كانی پارێزگاكانی هه‌ولێر ، سلێمانی ، دهۆك و كه‌ركوك و هه‌له‌بجه‌یه ، كه هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ بەرگری پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان".
ناوبراو دەڵێت" ئاسایش و پێشمەرگە كه‌شێكی له‌باری بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی سیاسی و دیموكراسی و ئازادی ڕاده‌ڕبڕین له هه‌رێم ڕه‌خساندووه كه به داخه‌وه هه‌ندێ جار له نه شاره‌زای بێت یان به ئه‌نقه‌ست سنوره‌كانی پاراستنی ئاسایش تێپه‌ڕ ده‌كات و پێویستی به هۆشیاری زیاتری هه‌موو لایه‌ك هه‌یه".
دەقی نووسینەکە
یادی ڕاپه‌ڕین و پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم
یادی ڕاپه‌ڕین زیندوو كردنه‌وه‌ی په‌یمانی كوردایه‌تی و سه‌ربه‌خۆ خوازیه بۆ ئێمه‌ی گه‌لی كوردستانی باشور به‌رانبه‌ر به خوێنی شه‌هیدانمان و خه‌باتگێڕانمان ، هه‌ر كێشه و گرفتێكی نێوخۆیش هه‌بێت گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ بنه‌مای كوردایه‌تی ڕاسته‌قینه به هیمه‌تی سیاسه‌تمه‌داره خاوه‌ن ئه‌زمونه‌كانمان و سیاسه‌توانه گه‌نجه خاوه‌ن زانست و خوێن گه‌رمه‌كان و خۆڕاگری گه‌لی كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن ، هه‌ر ئه‌وه‌ش له‌و مرۆڤه مه‌زنانه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت كه ته‌مه‌نێك له خه‌بات و ماندوو بونیان ته‌نیا بۆ شاد كردنی گه‌له‌كه‌یان به ئازادی و سه‌ربه‌خۆی به‌سه‌ر بردووه .
دۆخی ناله‌باری ئابوری هه‌رێمیش نابێت ببێته بیانوێك بۆ دروستكردنی كه‌شێكی ڕق لێ بونه‌وه له كۆی سیستمی سیاسی هه‌رێم و سه‌ركرده شۆڕشگێڕه‌كانمان، كه له‌و قۆناغه سه‌خته‌دا پێویستیمان به ئه‌زموون و كه‌سایه‌تیان هه‌یه بۆ ده‌رباز كردنی هه‌رێم به كه‌ناری ئارامی ، بێگومان كه‌م و كۆڕیش هه‌ن به‌لام هه‌موو ده‌رگاكانی ریفۆڕمی ئابوری و كاڕگێڕی و سیاسی دانه‌خراون .
ئێمه له به‌ر ده‌رگای ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆین و ته‌نیا هیمه‌تی ڕاگه‌یاندنی ماوه ، كه ئه‌و ده‌وڵه‌ته به‌رهه‌می خه‌باتی تێكڕای كوردستانیان ده‌بێت ، نابێت هه‌رچی گرفتی نێوخۆی هه‌بێت ڕێمان لێ بگرێت بۆ گه‌یشتن به‌و ئاره‌زو و ئامانجه .
پشت به خوا خودی ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌ش ده‌بێته هانده‌رێك بۆ پێداچونه‌وه‌ی جدی به هه‌له و كه‌موكۆڕییه‌كانمان و دۆزینه‌وه‌ی باشترین مكانیزم بۆ چاره‌سه‌ركردنیان و بونیاد نانی ده‌وڵه‌تێكی دامه‌زراوه‌ی و یاسا پارێزی دادپه‌روه‌ر.
له یادی ڕاپه‌ڕینی شكۆداری گه‌لی كوردستان پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌و سنوورەیە كه نابێت هیچ گومان و گفتوگۆیه‌ك لای لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌ڵبگرێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ڕێگه بدرێت بشێوێندرێت، بەهۆی دابینکردنی ئه‌و سیستەمی ئاسایشه‌یه كه به‌رهه‌می كاری زۆر سه‌ركه‌وتوانه‌ی دامه‌زراوه هه‌واڵگری و ئه‌منیه‌كانی پارێزگاكانی هه‌ولێر ، سلێمانی ، دهۆك و كه‌ركوك و هه‌له‌بجه‌یه ، كه هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ بەرگری پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان تەناهی و ئاسایش و سه‌قامگیری مەزنی بۆ هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتیانی فه‌راهه‌م كردووه ، ته‌نانه‌ت كه‌شێكی له‌باری بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی سیاسی و دیموكراسی و ئازادی ڕاده‌ڕبڕین له هه‌رێم ڕه‌خساندووه كه به داخه‌وه هه‌ندێ جار له نه شاره‌زای بێت یان به ئه‌نقه‌ست سنوره‌كانی پاراستنی ئاسایش تێپه‌ڕ ده‌كات و پێویستی به هۆشیاری زیاتری هه‌موو لایه‌ك هه‌یه.