بزوتنەوەی ئیسلامی چووە پاڵ گۆڕان‌و مانگرتنی راگەیاند

سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی بڕیاریدا بەشداری لە مانگرتنەکەی فراکسیۆنی گۆڕان بکات، کە دژ بە کارانەکردنەوەی پەرلەمان، لەناو بینای پەرلەماندا مانگرتنیان راگەیاندووە.

دوای فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا، نەیانتوانی بگەنە رێکەوتن لەسەر چۆنیەتی کاراکردنەوەی پەرلەمان، کە لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ساڵی پارەوە پەکخراوە، فراکسیۆنی گۆڕان بڕیاریدا لەناو بینای پەرلەماندا مانبگرن.

وەک ھاوھەڵوێستییەکەش لەگەڵ گۆڕاندا، د.شوان قەڵادزەیی سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان، بڕیاریدا بەشداری لە مانگرتنەکەدا بکات.

هاوكات ئەبوبەکر هەڵەدنی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی رایگەیاند: " لەبەر بیروبۆچوونی جیاوازمان لەسەر مەسەلەکان و میکانیزمی دەستبەکاربوونەوەی پەرلەمانی کوردستان، بەداخەوە نەگەیشتینە ئەوەی بەیەکەوە ئەو مانگرتنە رابگەیێنین"ز
 لە ئێستادا تەنیا  فراکسیۆنی گۆڕان‌و بزوتنەوە مانگرتنیان راگەیاندوە.



PM:05:24:08/03/2016