لەمانگێكدا 250 ملیۆن دۆلار زیان بە هەرێم گەیشتووە

بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕێكی تایبەت بە بواری نەوت، حكومەتی هەرێم بەهۆی قاچاغبردن‌و راگرتنی هەناردەی نەوت لەمانگێكدا 250 ملیۆن دۆلار زیانی بەركەوتووە.

پاش ئەوەی ماوەی زیاتر لە 20 رۆژ هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جیهان پەكی كەوتبوو، دوێنی هەناردەكردنی نەوت دەستی پێكردەوە.

سەبارەت بە زیانەكانی راگرتنی نەوتی هەرێم لەمانگی شوبات ماڵپەڕی "ئیراك ئۆیڵ ریپۆرت" بڵاویكردەوە "بەهۆی قاچاغبردن‌و تەقاندنەوەی بۆرییە نەوتییەكانی هەرێم لەمانگێكدا 250 ملیۆن دۆلار زیان بە هەرێمی كوردستان گەیشتووە".



PM:03:41:12/03/2016