دیاری و ئەژدەر و هێمن ئەم كارە دەكەن

سێ هونەرمەندی ناسراوی كورد لە یەكێك لە هۆتێلەكانی شاری سلێمانی ئاهەنگێك ئەنجام دەدەن.

هونەرمەندان دیاری قەرەداغی و ئەژدەر وەهبی و هێمن حسێن بە بۆنەی جەژنی نەورۆزە لە هۆتێل ڕامادای شاری سلێمانی ئاهەنگێك سازدەكەن.

ئاهەنگەكە ئێوارەی ڕۆژی 20ی مانگ سازدەكرێت و ئەو هونەرمەندانە چەندین بەرهەمی كۆن ونوێی خۆیان پێشكەش دەكەن.

جگە لەو سێ هونەرمەندە هونەرمەندان دیاری مەحمود و گروپی پۆزەتیڤ باند بەشداری ئاهەنگەكە دەكەن.



PM:02:22:14/03/2016