کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی کە وابڕیاربوو کۆتایی ئەم هەفتەیە سازبکرێت دواکەوت.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند "دوای كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كه ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو ئه‌نجامدرا، بڕیاربوو كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئهنجامبدرێتو لەسەر چەند پرسێک گفتوگۆبکرێت، بەڵام بەهۆی بۆنەکانی ئازارەوە دواخرا".
پیرە وتیشی " لەو کۆبوونەوەیەدا باسی كۆبونه‌وه‌كه‌ی نێوان یهكێتیو پارتی و كێشه‌كانی پارتی‌و گۆرانیش تاووتوێ دەكرێت، هه‌روه‌ها قه‌یرانی دارایی‌و په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ههرێمو به‌غداو شه‌ڕی دژی داعش‌و فرۆشی نهوتو بهبازاركردنیشی باسێكی تری كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بێت".
ناوبراو وتیشی" له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكی جیاجیا كه یه‌كێك له‌وانه هاتنی بۆنه‌كان‌و ساڵیادی مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و دیداری سلێمانی‌و بۆنه یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌یه كۆبونه‌وه‌كه دواخرا".
پیرە وادەی نوێی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی دیاری نەکرد.