بەرە بەرە لەگەڵ نەگەڕانەوەی
نەوشیروان مستەفادا لە دەرەوەی وڵات، تارمایی قادری حاجی عەلی وەک جێگرەوەی
ڕێکخەری گشتی گۆڕان دەردەکەوێت.
ماڵپەڕی پاسەوان لە ڕاپۆرتێکیدا
ئاماژە بەوە دەکات کە ڕۆژ بەڕۆژ قادری حاجی عەلی کە ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی
یەکێتییە و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی گۆڕان، جێپیی خۆی وەک کەسی یەکەم لە ناو
گۆڕاندا قایم دەکات و لە ڕاپۆرتەکەی ئەو ماڵپەڕەدا هاتووە "رەنگه ئیدی نه‌وشیروان موسته‌فا وه‌ك راپه‌ڕێنه‌ر
و رێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ر له‌وه‌ی كه واده‌كه‌ی كۆتایی بێت، خۆی
كۆتایی به رۆڵی خۆی هێنابێت. به‌مه‌ش نایه‌وێت هه‌ڵه‌ی سه‌ركرده نه‌یاره‌كانی
دوبارهبكاتهوه كاتێك كه هیچ هه‌ڵبژاردنێك كۆتای به رۆڵی ئه‌وان نه‌هێنا.
نەوشیروان مستەفا هەر لە سەرەتاشەوە گوتی ئەوان "گۆڕان کۆتایی بە سەرۆکی هەتا مردن
دەهێنێت.” له ئێستادا سه‌ركرده‌یه‌كی نوێ، قادری حاجی عه‌لی، ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری
گۆڕان، و ئه‌ندامی پێشوی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی کوردستان، باشترین
چانسی جێگرتنه‌وه‌ی شوێنی نه‌وشیروان موسته‌فای هه‌بێت".
هەر لەو ڕاپۆرتەی پاسەواندا ئاماژە بەوە کراوە
کە ڕەنگە نەوشیروان مستەفا ساڵی ٢٠١٥ی لە دەستی ئەنقەست بۆ جێهێشتنی هەرێم
جێهێشتبێت و نوسیوتی "لاینكه‌م وه‌ك سه‌ركردەی ئه‌مری واقیع بۆ ئه‌م قۆناغه.
به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی گۆڕانیش رێکخه‌ری گشتیی، كه به‌رزتریت پله‌یه له ناو
بزوهتنهكهدا، بۆی هه‌یه بۆماوه‌ی سێ خول له پۆسته‌كه‌ی دا بمێنێته‌وه و هه‌ر
خوله‌ش دو ساڵه. ئه‌گه‌ر به پێی یه‌كه‌مین كۆنفرانسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بێت له
ساڵی 2013، ئه‌وه نه‌وشیروان موسته‌فا ده‌توانێت تا 2019 بمێنێته‌وه، هه‌رچه‌نده
ئه‌و له ساڵی 2009ه‌وه كه بزوتنه‌وه‌كه دامه‌زراوه سه‌ركردایه‌تیی ده‌كات و
خاوه‌نی بڕیاری یهكلایكهرهوهش بوه. بۆیه پێده‌چێت نه‌وشیروان موسته‌فا به مه‌بەست
ساڵی 2015 هه‌ڵبژاردبێت بۆ جێهیشتنی كوردستان چونكه له 2009 تا 2015 ماوه‌ی شه‌ش
ساڵی سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و ده‌كات له گۆڕاندا".
ئەو ڕاپۆرتە لەلایەن ڕۆژنامەنووس سەرکەوت
شەمسەدینەوە بۆ پاسەوان ئامادەکراوە و ئەمەش دەقی ڕاپۆرتەکەیە
رەنگه ئیدی نه‌وشیروان موسته‌فا
وه‌ك راپه‌ڕێنه‌ر و رێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ر له‌وه‌ی كه واده‌كه‌ی
كۆتایی بێت، خۆی كۆتایی به رۆڵی خۆی هێنابێت. به‌مه‌ش نایه‌وێت هه‌ڵه‌ی سه‌ركرده
نه‌یاره‌كانی دوبارهبكاتهوه كاتێك كه هیچ هه‌ڵبژاردنێك كۆتای به رۆڵی ئه‌وان
نه‌هێنا. نەوشیروان مستەفا هەر لە سەرەتاشەوە گوتی ئەوان "گۆڕان کۆتایی بە سەرۆکی
هەتا مردن دەهێنێت.” له ئێستادا سه‌ركرده‌یه‌كی نوێ، قادری حاجی عه‌لی، ئه‌ندامی
دامه‌زرێنه‌ری گۆڕان، و ئه‌ندامی پێشوی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی
کوردستان، باشترین چانسی جێگرتنه‌وه‌ی شوێنی نه‌وشیروان موسته‌فای هه‌بێت. لاینكه‌م
وه‌ك سه‌ركردەی ئه‌مری واقیع بۆ ئه‌م قۆناغه. به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی گۆڕانیش
رێکخه‌ری گشتیی، كه به‌رزتریت پله‌یه له ناو بزوهتنهكهدا، بۆی هه‌یه بۆماوه‌ی
سێ خول له پۆسته‌كه‌ی دا بمێنێته‌وه و هه‌ر خوله‌ش دو ساڵه. ئه‌گه‌ر به پێی یه‌كه‌مین
كۆنفرانسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بێت له ساڵی 2013، ئه‌وه نه‌وشیروان موسته‌فا ده‌توانێت
تا 2019 بمێنێته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌و له ساڵی 2009ه‌وه كه بزوتنه‌وه‌كه دامه‌زراوه
سه‌ركردایه‌تیی ده‌كات و خاوه‌نی بڕیاری یهكلایكهرهوهش بوه. بۆیه پێده‌چێت
نه‌وشیروان موسته‌فا به مه‌بەست ساڵی 2015 هه‌ڵبژاردبێت بۆ جێهیشتنی كوردستان
چونكه له 2009 تا 2015 ماوه‌ی شه‌ش ساڵی سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و ده‌كات له
گۆڕاندا. ئه‌و بۆ خۆی قوربانیی ده‌ستی مانه‌وه‌ی زیاد له پێویستی كه‌سی یه‌كه‌می
حیزبه له ناو یه‌كێتیی، بۆیه‌م به‌م دوركه‌وتنه‌وه‌یه‌ی ده‌یه‌وێت دو په‌یام
ئاراسته بكات.
یه‌كه‌م بۆ گۆڕانخوازان و هاوڕێكانی كه ئیدی كاتی ئه‌وه هاتوه
كه‌سێكی تر ئه‌ركی سه‌ركردایه‌تیی بزوتنه‌وه‌كه بگرێته ئه‌ستۆ.
به‌ڵام په‌یامی دوه‌می بۆ پارتیی و مەسعود بارزانیی سەرۆکی
پارتییە،به‌وه‌ی ئه‌و چاوی له پۆسته‌كه‌ی بارزانیی نییه، و كێشه‌ی ئه‌ویش له
پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم شه‌خسیی نه‌بو
قادری حاجی عه‌لی كێیه؟
قادر حاجی عه‌لی له كوردستان ناوێكی نوێ نییه
و زۆربه‌ی میدیاكاران و سیاسییه‌كانی كوردستان ئاشنای پێگه و كاریگه‌ریی ئه‌ون،
به‌ڵام ئه‌و لای بیانییه‌كان وه‌ك پێویست ناسراو نییه به هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی
كات وه‌ك پیاوی پشتپهرده ماوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر له گوگڵ بۆ زانیاریی به‌دوای
پرۆفایلی قادری حاجی عه‌لی بگه‌رێیت كه‌مترین زانیاریی به‌ده‌ستده‌كه‌وێت.
ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان موسته‌فا به باوكی دامه‌زرێنه‌ر
و خاوه‌نی تیۆری گۆڕان بناسرێت، ئه‌وها قادری حاجی عه‌لی به دابینكه‌ری سه‌رچاوه‌ی
دارایی و "سندوقی" پڕ له زانیارییه‌كه‌ی گۆڕان دادەنرێت.
ئه‌و ته‌مه‌نی 60 ساڵه، و دو جار هاوسەرگیریی
كردوه، و خاوه‌نی سێ منداڵه. هەڵگریبڕوانامهی به‌كالۆریۆسه له جیولۆجی، و له‌دایكبوی
شاری سلێمانییه، ئه‌مه‌ش بۆ لایه‌نگرانی گۆران گرنگه.
قادری حاجی عه‌لی ئێستا به دوەم به‌هێزترین
کەسایەتیی گۆڕان دەناسرێت له‌دوای نه‌وشیروان موسته‌فا. هه‌رچه‌نده ئه‌و ئه‌ندامی
دامه‌زرێنه‌ری گۆڕانه، و له رابردوشدا به یه‌كێك له عه‌قڵه "مودهبیرهكانی"
یه‌كێتیی ئه‌ژمار ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌و ئێستا خاوه‌ن هیچ پۆستێكی سیاسیی فه‌رمیی
نییه له ناو گۆڕان؛ نه ئه‌ندامی جڤاتی گشتییه و نه جڤاتی نیشتیمانیی، كه دو
باڵاترین دامه‌زراوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانن. رۆژنامه‌نوسێكی كورد ئه‌و به
"سیستانی"ی گۆڕان دادەنێت به‌وه‌ی بێ ئه‌وەی هیچ پۆستێكی سیاسیی هه‌بێت
به‌ڵام به‌هێز و خاوه‌ن پێگه‌یه له ناو بزوتنه‌وه‌كه‌دا.
قادری حاجی عه‌لی دامه‌زرێنه‌ری ده‌زگای
زانیاریی یه‌كێتییه، كه ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگرییه و له ئێستادا ئه‌م ده‌زگایه
یه‌كێكه له دو پایه‌كه‌ی دامه‌زراوه‌ی هه‌واڵگری كوردستان. ئه‌و سه‌رپه‌رشتیار و
پلاندانه‌ری میدیای یه‌كێتیی بوه له ساڵاتی 1990 كه ئه‌و كاتانه به سه‌رده‌می
زێڕینی ئه‌و میدیایەیە. ئه‌و ئه‌ندامی گروپی ریفۆرمخوازان بو له‌ناو یه‌كێتیی كه
نه‌وشیروان موسته‌فا دروستكه‌ری بو، و یه‌كه‌مین ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتییه
كه خۆبه‌خشانه وازیهێنابێت، ته‌نانه‌ت به‌ر له دروستكردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
ئه‌و كوڕی خێزانێكی زه‌نگینی سلێمانییه. حاجی عه‌لی باوكی به یه‌كێك له كه‌سه
دهوڵەمهندهكانی شاری سلێمانیی ئه‌ژمار ده‌كرێت له سه‌رده‌می خۆیدا. ئه‌و برای
هونه‌مه‌ندی ناوداری كوردستان و پێشمه‌رگه‌ی دێرین، محمد جه‌زایه.
بۆچی قاردی حاجی عه‌لی؟ بۆچی ئێستا؟
چه‌ندین خاڵی هاوشێوه و جیاكه‌ره‌وه له‌نێوان
قادری حاجی عه‌لی و نه‌وشیروان موسته‌فادا هه‌یه كه وا ده‌كات ئه‌و له هه‌ركه‌س
زیاتر به‌رچاوتر بێت. هه‌رچه‌نده ئه‌و نه‌وشیروان موسته‌فا به هاوڕێ و
"مامۆستا"ی خۆی ده‌زانێت، به‌ڵام جیاوازییه‌كانی له‌گه‌ڵی وایكرد ساڵی
2012 بزوتنه‌وه‌ی گۆران به‌جێبهێڵێت. ئه‌و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی، عوسمانی حاجی مه‌حمود،
سالار عه‌زیز، سه‌ڵاح ره‌شید بزوتنه‌وه‌كه‌یان به‌جێهێشت به‌هۆی ناكۆكییان له‌گه‌ڵ
نه‌وشیروان موسته‌فا لەسەر چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی بزوتنه‌وه‌كه. ئه‌و له‌گه‌ڵ
عوسمانی حاجی مه‌حمود هه‌تا جێهێشتنی كوردستان له‌لایه‌ن نه‌وشیروان موسته‌فا له
ساڵی 2015، خۆیان له كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه به‌دورگرت.
هاوشێوه‌ی نه‌وشیروان موسته‌فا، ئه‌و به بونی
رابردویهكی "پاك" له شاخ و له شار ناسراوه. هه‌روه‌ها به‌هۆی په‌یوه‌ندیی
دۆستانه و بایه‌خدانی به میدیا وه‌ك به‌هێزترین كه‌سایه‌تیی سیاسیی بۆ پشتیوانیی
میدای ئازاد ناسراوه. به هۆی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسه ئازاده‌كان و
دەستگەیشتنی به دۆكیۆمێنتی نهێنیی، زۆرترین به‌ڵگه‌نامه‌ی تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵیی،
تێوه‌گلانی به‌رپرسان له په‌یوه‌ندیی به به‌عس، و زانیاریی له‌سه‌ر مه‌له‌فی نه‌وت
گه‌یاندۆته راگه‌یاندنه‌كان به‌تایبه‌ت راگه‌یاندنی ئه‌هلیی. هاوشێوه‌ی نه‌وشیروان
موسته‌فا، ئه‌و دژی رێكکه‌وتنی "ستراتیژی"ی یه‌كێتیی و پارتیییه چونكه
ئه‌و پێی وایە ئه‌و رێكکه‌وتنه حیزبەکانی تر له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات ده‌هێڵێته‌وه.
جیاوازییه‌كانی له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان موسته‌فا
به‌هۆی بونی جیاوازیی له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان موسته‌فا
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له بزوتنه‌وه‌كه دوركه‌وته‌وه. ره‌خنه‌كانی ئه‌و له شێوازی
ئیداره‌دانی گۆڕان، ناڕێكخراوهیی، و لاوازیی ستراتیژیی میدیایی، و نه‌بونی
روئیایه‌كی ئابوریی رون بون. به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌و خاوه‌ن توانایه‌كی گفتوگۆكردنی
باش بێت. ئه‌و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی، عوسمانی حاجی مه‌حمود، و موسته‌فا سه‌ید قادر،
توانیان یه‌كه‌مین رێكکه‌وتنی ئاشتبونه‌وه و پێكهوهكارکردن له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی
بێننه ئاراوه، كه دواتر رێکكه‌وتنامه‌ی ده‌باشانی هێنایه ئاراوه، و دواتریش
رێكکه‌وتنه‌كه له‌نێوان جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی، و نه‌وشیروان
موسته‌فا ئیمزا كرا.
پەیوه‌ندیی له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی تر
به پێچه‌وانه‌ی نه‌وشیروان موسته‌فا، قادری
حاجی عه‌لی خاوه‌ن تۆڕێكی فروانی په‌یوه‌ندیی نه‌ك به ته‌نیا له‌ناو گۆڕان، به‌ڵكو
له‌ناو حیزبه‌كانی تریشە. سه‌ركرده و به‌رپرسه باڵاكانی حیزبه‌كانی تر زۆر مامه‌ڵه‌یه‌كی
تایبه‌تیی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن به هۆی ئه‌و زانیارییه زۆره‌ی ئه‌و هه‌یه‌تی ده‌رباره‌ی
دو گرنگترین مه‌له‌فی كوردستان، ئه‌وانیش مه‌له‌فی نه‌وت و هه‌واڵگرییه. هیچ سه‌ركردیه‌كی
تری گۆران، ته‌نانه‌ت نه‌وشیروان موسته‌فاش، خاوه‌نی دەستگەیشتن نییە به‌و
زانیارییانە له‌و دو بواره‌دا هێنده‌ی قادری حاجی عه‌لی.
كاریزماتیک نییه، به‌ڵام پراكتیكیی و رێكخراوه
یه‌كێك له ره‌خنه‌كانی ئه‌و له نه‌وشیروان
موسته‌فا ئه‌وه بو كه كاره‌كانی ناڕێكخراو بون، و هه‌مو كاره‌كانی به‌ته‌نیا ده‌كرد.
به‌ڵام قادری حاجی عه‌لی به عه‌قڵێكی بزنسکارانەی به‌هێز و پشتیوانیی داراییی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌ژمار ده‌كرێت له سه‌ره‌تای ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌وه. به‌ر له
دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و سه‌رپه‌رشتیی میدیای كۆمپانیای وشه‌ی كرد و
بنه‌مای كاركردنی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێنی داڕشت كه دواتر ئه‌م كه‌ناڵه بویه به‌هێزترین
ده‌زگا به ده‌ست بزوتنهوەكهوه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ژمونی میدیایی پارتی وی
یه‌كێتیی كه خاوه‌نی چه‌ندین كه‌ناڵ بون. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆی به‌كه‌می
له شاشه‌ی تیڤی و روپه‌ڕی رۆژنامه‌كانه‌وه به‌دیار ده‌كه‌وێت.
ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له
سه‌ركرده به‌ته‌مه‌نه‌كانی گۆڕان و نه‌وه‌ی نوێی گۆڕاندا هه‌یه، كه ئه‌مه
گرنگه بۆ به‌هێزكردنی یه‌كڕیزیی گۆڕان كه له ئێستادا بۆشایی نێوان ئه‌و دو
رەوتە له گه‌شه‌كردن دایه و كاریگه‌ریشی كردۆته سه‌ر ئه‌دای بزوتنه‌وه‌كه.
ئه‌و خاوه‌نی توانایه‌كی به‌هێزی قسه‌كردن و
وتاردان نیه، به‌ڵام سه‌ركرده‌ی گه‌نجی زۆری لەگەڵ دایە كه بتوانن له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر
گفتوگۆ بكه‌ن و ئه‌م بۆشایییه‌ی بۆ پڕبكه‌نه‌وه. كه‌سێكی ساده‌یه، به‌ڵام
هاوشێوه‌ی نه‌وشیروان موسته‌فا كه‌سایه‌تییه‌كی كاریزماتیک نییه، به‌ڵام به هۆی
توانای دانوستان و ئه‌زمونی زۆری، ده‌توانێت له‌ڕێی رێكکه‌وتنی نوێوه گه‌مه‌ی
سیاسیی بگۆڕێت، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له رێكکه‌وتنی ده‌باشان هێنایه ئاراوه، تا
راده‌یه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بو بۆكۆتایی هاتن به په‌یوه‌ندیی "دوژمنكارانه‌ی"
یه‌كێتیی و گۆڕان.
له كوردستان ورده ورده رۆڵی تاك-سه‌ركرده و
سه‌ركرده‌ی كاریزماتیک به‌ره‌و پوكانه‌وه ده‌ڕوات. له ئێستادا زۆرینه‌ی کورسییەکانی
پارلەمان و به‌شی زۆری پۆسته وه‌زارییه‌كانی كوردستان له‌لایه‌ن نه‌وه‌ی نوێوه
كۆنترۆڵ كراون. سه‌ركرده گه‌نجه‌كان ده‌توانن باشتر له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌ر و نه‌وه‌ی
نوێ په‌یوه‌ندیی دروستبكه‌ن و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان بن وه‌ك له سه‌ركرده
به‌ته‌مه‌ن و شۆڕشگێڕه‌كان. بۆیه سه‌ركرده نوێیه‌كه‌ی گۆڕان، قادری حاجی عه‌لی،
ده‌توانێت به كۆكردنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و سه‌ركرده به‌ته‌مه‌نه‌كان باشتر روبه‌ڕوی
پلانه‌كانی داهاتوی پارتیی و یه‌كێتیی ببێته‌وه، زیاتر رۆڵی پێشه‌نگ بدات به سه‌ركرده
گه‌نجه‌كان كه رۆڵی كاریگه‌ر ببینن وه‌ك داینه‌مۆی سه‌ره‌كیی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه.
دۆستی بازاڕ و میدیای ئازاد
میراتی خانه‌واده‌كه‌ی له بازرگانیكردن و شاره‌زایی
له دۆخی بازاڕی كوردستان ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی به ئه‌و داوه كه به‌باشیی له دۆخی
ئابوریی هه‌رێمی كوردستان تێبگات، به‌تایبه‌ت هه‌ردو كه‌رتی نه‌وت و وه‌به‌رهێنان.
هاوڕێكانی و كه‌سه نزیكه‌كانی ئه‌و به یه‌كێك له هانده‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی په‌ره‌پێدانی
كه‌رتی نه‌وت ئه‌ژمارده‌كه‌ن له كوردستان. به هۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی توانی هانی
كۆمپانیای وێسترن زاگرۆس بدات تا وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی وزه‌ی كوردستان بكات.
پاشان كارئاسانی بۆ هاتنی كۆمپانیای دانه‌غاز بكات بۆ كوردستان. ئه‌و باوه‌ڕی به
بازاڕێكی كراوه و رو له بازرگانییه به‌ڵام دژی ئه‌وه‌یه كه بازاڕ له‌لایه‌ن
كۆمپانیا حیزبییه‌كان قۆرخبكرێت و ده‌رفه‌تی كێبڕكێ نه‌مێنێت. هه‌ندێك رایان وایه
هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و به‌هۆی ده‌ستڕاگه‌یشتنی به داتا و زانیاریی له‌سه‌ر
دۆخی ئابوریی و بازاڕی كوردستان، قادری حاجی عه‌لی توانیویه‌تی چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه
دزهپێبكاته ناو میدیاكان به‌تایبه‌ت میدیای ئازاد بۆ ئه‌وه له‌م رێگه‌یه فشار
بۆ سه‌ر به‌رپرسه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر دروستبكات. ئه‌و پێیوایه
بونی ئه‌م فشارانه له میدیاكانه‌وه كاریگه‌ریی هه‌بوه له زیاتركردنی شه‌فافیه‌ت
له حوكمڕانی هەرێمی كوردستان و دروستبونی فشاری خه‌لك بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی زیاتر
بۆ بازرگانیكردنی كه‌سانی تر دروستببێت.
په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا
په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژاوا ره‌نگه
خاڵی لاوازی قادری حاجی عەلی بێت. به هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ك پیاوی پشت-په‌رده له
گۆڕاندا كاریكردوه و به‌ده‌گمه‌ن له كۆبونه‌وه فه‌رمییه‌كانی گۆڕان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی
ئه‌مریكیی بهدیاركهوتوه. به‌ڵام ئه‌و باوەڕی وایه بونی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز
له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بۆ كوردستان زۆر گرنگه نه‌ك ته‌نیا بۆ دۆخی ئاسایش، به‌ڵكو بۆ
به‌ره‌وپێشبردنی دیموكراسیی. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له چوارچێوه‌ی پێداچونه‌وه به
دامهودهزگاكانی گۆڕان، ئه‌و به‌نیازه په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییەکانی گۆڕان
دابڕێژێته‌وه به شێوه‌یه‌ك بتوانێت په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوا زیاتر
به‌هێز بكات. ئه‌و ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و وڵاتانی رۆژئاوا ته‌نیا
له‌گه‌ڵ حكومه‌ت نه‌بێت به‌ڵكو رێكخراوه‌كان، ناوه‌نده‌كانی بیركردنه‌وه و
وڵاتییان په‌ره‌یپێبدرێت. بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه سود له توانا و په‌یوه‌ندیی
كوردانی ده‌ره‌وه وه‌ربگرێت بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی
گۆڕان. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی زۆر باشی ئه‌و له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، جێگری دووه‌می
سكرتێری یه‌كێتیی، ره‌نگه هاوكاریی بكات تا زیاتر به ده‌ره‌وه بناسرێت.
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی و پارتیی
قادری حاجی عه‌لی دارێژه‌ری رێكکه‌وتنی ده‌باشان
بوه و پشتیوانیی به‌شداریكردنی گۆران بو له كابینه‌ی هه‌شت. ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
په‌یوه‌ندییه‌كی ئاشتییانه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له پارتیی و یه‌كێتیی هه‌بێت. بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته ستراتیژی میدیای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داده‌ڕێژێته‌وه به شێوه‌یه‌ك كه
كار له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی دونیابینیی گۆڕان بكات له‌م قۆناغه‌دا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
ئه‌و به‌ته‌واوی باوه‌ڕی به‌وه‌یه كه سیستەمی پارله‌مانیی له كوردستان بچه‌سپێت،
و سیستەمی لامهكهزیی ئیداریی به‌ته‌واوه‌تی پیاده‌بكرێت كه له‌مه‌دا هه‌مان
بیروڕای نه‌وشیروان موسته‌فای هه‌یه. به‌ڵام ئه‌و ده‌یه‌وێت كۆتایی به‌و ده‌نگۆیانه
بێنێت كه گۆڕان مه‌به‌ستی دروستكردنی هێزی چه‌كدار و راپه‌ڕینی هه‌بێت، به‌ڵكو ئه‌و
ئێستا كار بۆ دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی نوێ و هێنانه ئارای دۆخی سیاسیی كراوه‌تر ده‌كات
كه تێیدا كۆتایی به به‌ره‌ی ته‌قلیدی دو حیزبیی و یان سێ حیزبیی بێت. ئه‌و ئێستا
به فریادڕه‌سی نوێی گۆڕان دادەنرێت و رهنگیشە ئه‌مه هاوكاریی بكات كه هه‌ریه‌ك
له پارتیی و یه‌كێتیی بیانه‌وێت قۆناغێكی نوێ له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دهستپێبكنهوه
و هه‌رێمی كوردستان له ئه‌گه‌ری روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندوتیژیی ناوخۆیی به‌دور بگرن.
** ئه‌م نوسینه له‌گه‌ڵ به‌شی ئینگلیزییه‌كه‌ی تا راده‌یه‌كی زۆر
جیاوازییان هه‌یه به هۆی ئه‌وه‌ی ڤێرژنی ئینگلیزیی بۆ كه‌سانی بیانی نوسراوه وه‌ك
زانیاریی سه‌ره‌تایی.