که‌شناسی هه‌رێم هۆشداری ده‌دات سه‌باره‌ت
به ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو و شاره‌وانی سلێمانیش ده‌خرێته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
دارا حەسەن بەڕێوەبەری کەشناسی و
بومەلەرزەزانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند "لە دوێنێوە کاریگەری
دووشەپۆلی چالاکی بەهێز ڕووی لە هەرێم کردووە، کە یەکێکیان لە باشوری عێراق و
دەریای سورەوە هاتووە، ئەوی تریش لە دەریای سپی ناوەڕاستەوە هاتووە."
ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه "دوو شەپۆلەکە لە هەرێمی کوردستان لەنگەر
دەگرن و سەنتەری لەنگەرگرتنەکەش سلێمانی دەبێت، ئەوەش دەبێتە هۆی بارانی بە لێزمە
بە تایبەت لە شاری سلێمانی و ئەگەری هەیە سبەینێ ٢٧ی ئازار لافاو دروستببێت" و هاوکات باسی له مه‌ترسی دروستبوونی لافاو کردووه
هاوکات زه‌رده‌شت ڕه‌فیق لێپرسراوی به‌شی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی
شاره‌وانی سلێمانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کردووه تیمه‌كانی
شاره‌وانی سلێمانی به‌هۆی ئه‌گه‌ری ڕوودانی لافاو كه‌وتونه‌ته حاڵه‌تی
ئاماده‌باشییه‌وه.
ناوبراو ڕایگه‌یاندووه "داوا له هاوڵاتیان ده‌كەین خۆڵ و
خاشاك له‌به‌رده‌م ماڵ و سه‌رشه‌قامه‌كان فڕێ نه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مه‌نهۆڵه‌كان نه‌گیرێن
و لافاو دروست نه‌بێت."