ئاگرەکەی هۆتێل های کرست بچووک بووە و کۆنترٶڵ کراوە

كەمێك پێش ئێستا ئاگرێکی بچوک لە هۆتێل "های كرست" لەشاری سلێمانی روویدا کە لە لایەن هێزەكانی ئاگرکوژێننەوە کۆنترۆڵ کرا.

لەمبارەیەوە رێكان جەمال، ئەفسەر‌و وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە سپی راگەیاند: ئاگرەكە بچوك بووە‌و كۆنترۆڵ كراوە.
وتیشی: بەخۆشیەوە ئاگرەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.


هۆتێل های كرست دەكەوێتە سەرڕێگای بەكرەجۆی شاری سلێمانی و یەكێكە لەهۆتێلە راقییەكان و پێنج ئەستێرەی هەیە.





AM:10:22:30/03/2016