بەغدا.. خۆپیشاندەران هەڵیانكوتایە سەر وەزارەتی نەوت‌و كاروباری وەزارەتی كارەبا راگیرا

ئەمرۆ دووشەممە خۆپیشاندان لە مەیدانی تەحریری بەغدا دەستی پێكرد‌و خۆپیشاندەران هەڵیانكوتایە سەر وەزارەتی نەوتی عێراق. هاوكات كاروبارەكانی وەزارەتی كارەبا وەستا.

بەپێی هەواڵێكی سكای نیوز، خۆپیشاندەران هەڵیانكوتاوەتە سەر باڵەخانەی وەزارەتی نەوت، بەڵام لەلایەن هێزە ئاسایشییەكانەوە پێشیان لێ گیراوە.

بەپێی هەواڵێكی سۆمریە نیوز هاوكات فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا بەهۆی ئەوەی خۆپیشاندەران دەورەبەری بیناكەیان گرتووە، هەموو كارەكانیان لەناو بیناكە راگرتووە.



AM:11:18:18/04/2016