نازناوی لیگا بۆ خۆمانە


ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەواندا ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لویس ئێنریکێ باسی لە یاری سبەینێیان بەرامبەر بە یانەی دیپۆرتیڤۆ لاکرۆنیا کردوو ڕاشیگەیاند نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا بۆ خۆمانە بە نسیبی بەرشەلۆنە دەبێت.

ئێنریکی وتی ئێمە ئەو پێنج یاریەی ماومانە دەبێت بیبەینەوەو دەشتوانین سەرکەوتن تۆمار بکەین، لە خولی ئیسپانی یانەکەیەک دەتوانێت نازناوەکە بباتەوە بە درێژی خولەکە ئاستی باش بێت نەک تەنها لە ١٠ یاریدا باش بێت و نازناوەکە بباتەوە، من دڵنیام نازناوەی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانی بۆ بەرشەلۆنە دەبێت و دەمانەوێت جامی شای ئیسپانیاش بە دەست بێنین.

هەروەها ئێنریکێ ئامادەنەبوونی جێراد پیکێی بە هۆی کارتی زەردەوە لە یاری ڕابردوو بەرامبەر بە یانەی ڤالانسیا وەریگرت ڕاگەیاندو بلاوی کردەوە هاوڕێکانی شوێنی ئەو دەگرنەوە لە یاری سبەی.

بەرشەلۆنە سبەینێ لە ئەرکێکی زەحمەتدا دەبێتە میوانی یانەی دیپۆرتیڤۆ لاکرۆنیا لە هەفتەی ٣٤ی خولی ئیسپانیا.



spee


PM:08:15:19/04/2016