سووپای عێراق هێرشی لە میحوەری مەخمورەوە بۆ سەر داعش دەستپێکرد

بەیانی ئەمڕۆ لە میحوەری مەخمور سووپای عێراق دەستی بەهێرش کردن کرد بە ئاراستەی گوندی " مەهانە" نزیک ناحیەی گەیارە.

سەرچاوەیەکی رۆژنامەوانی تایبەت بە سپی رایگەیاند " بەرەبەیانی ئەمڕۆ تۆپبخانەکانی سووپای عێراق دەستیان بە تۆپبارانی گوندی مەهانەی سەر بە ناحیەی گەیارە کردو لە کاتژمێر ٨:٣٠ یشەوە سووپای عێراق دەستی بەهێرشی پیادە کرد".

ئەو سەرچاوە رۆژنامەوانییە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئێستا سووپای عێراق گەیشتوونەتە ناو گوندەکە، بەڵام جارێک تیمە تایبەتەکان گوندەکە لەمینەکانی چەکدارانی داعش پاک دەکەنەوەو چەکدارانی داعشیش گوندەکەیان چۆڵکردووە.

ئەو گوندە عەرەبییە کە ١٥ کم دوورە لە مەخمورە، کۆنترۆڵکردنی لەلایەن سووپای عێراق و نزیکبوونەوەیان لە ناحیەی گەیارە، کێشە بۆ هاتوچۆی چەکدارانی داعش بۆ ناوچەکانی کەرکوک دروست دەکات.
پێشمەرگە لەو میحوەرە تا ئێستا زیاتر وەک هێزێکی پشتیوانی دەردەکەوێت.



AM:10:13:27/04/2016