ڤیدیۆ.. پەرلەمانتارێكی كورد: جارێكی دیكە لەچك نادەمەوە بەسەرمدا

پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت لەلایەن خۆپیشاندەرانی سەر بە رەوتی سەدر لەچكەكەی لابراوە‌و چیتر ئامادە نیە لەچك بداتەوە بەسەریدا.

ڕەنگین عەبدوڵا، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لەپەرلەمانی عێراق، لەگەڕانەوەیدا بۆ هەرێمی كوردستان لە فرۆكەخانەی سلێمانی بە ماڵپەری وێستگەی ڕاگەیاند "دوێنێ‌ لە كاتژمێر 2 ی پاشنیوەڕۆوە تا 10 ی شەو گەمارۆدراون و لەمەرگ نزیك بوونەتەوە".

"خۆپیشاندەران لەچكەكەی سەریان لابردووە و ئامادە نیە جارێكی تر بیداتەوە بەسەریدا".
دەڵێت "من و ئاڵاخان و كاك ڕێبوار سێ‌ فیشەكمان بۆ كۆتایهێنان بەژیانی خۆمان ئامادەكردبوو بۆئەوەی نەكەوینە دەست خۆپیشاندەران".




PM:09:08:01/05/2016