سامانە سروشتییەكان راپۆرتی مانگانەی هەناردەكردنی نەوتی بڵاوكردەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە، كە رۆژانە زیلاتر لە 511 هەزار بەرمیل بووە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٥ی ئایاری ٢٠١٦، وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم، ڕاپۆرتی داهات و ئاستی هەناردەی نەوتی هەرێمی بۆ مانگی نیسان بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە مانگی ڕابردوو ١٥ ملیۆن ٣٥٦ هەزار و ٦٥١ بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بۆری نەوتییەوە هەناردە کراوە کە تێکرا ڕۆژانە ٥١١ هەزار و ٨٨٨ بەرمیل دەکات.

لە بارەی داهاتی نەوتی هەناردەکراو، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ڕایگەیاندوە ٣٧٦ ملیۆن و ٣٩٥ هەزار و ٩٠١ دۆلار داهاتی هەبووە.



PM:05:04:05/05/2016