لە کۆتاییدا عەبدولەتیف سەلەفی‌و "چاوان" بەیەك گەیشتن
بەوتەی مامی چاوان، ئەو ژنە خوێندكارەی سەرەڕای ئەوەی هاوسەری هەبوو و پەیوەندی لەگەڵ عەبدولەتیف سەلەفی هەبوو، لەكۆتاییدا لەگەڵ رێبەری رەوتی سەلەفی بەیەك گەیشتن.
سه‌ربه‌ست عارف خه‌سره‌و مامی ئه‌و ژنه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بێده‌نگی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه شكاند و بابه‌تێكی به‌ناوی "نامه‌ی شانازی" بڵاوكرده‌وه و باسی له‌وه كردووه كه نامه‌كه "تایبه‌ته به برازای خۆم (چاوان سۆران خه‌سره‌و)ی برازام، و مێردی حه‌ڵاڵی خۆی ( دكتۆر: مه‌لا عه‌بدولله‌تیف).
سه‌ربه‌ست عارف نووسیویه‌تی: "چاوانی برازام زۆر جوانه، له كچه كافرۆش جوانتره به راستی... جوانیی ئه‌و شایانی ئه‌وه‌یه ببێت به شاجوانی گه‌ردوون، من وه‌ك مامی چاوان، له بری باوك، پشتیوانیی ده‌كه‌م و حاشا له كچی شیرینم ناكه‌م وه‌ك باوكی".
سه‌ربه‌ست عارف ده‌ڵێت: "لێره‌وه به فه‌رمی و به شانازییه‌وه پیرۆزباییی له چاوان ده‌كه‌م و شانازی به‌و مامانه‌یه‌وه ده‌كه‌م كه برامن و پشتیوانی چاوان بوون، تا شوو بكات به دكتۆر عه‌بدول له‌تیف-ی به‌ڕێز. ته‌نها له‌وێدا، كه دكتۆر توانیویه‌تی شاكاری جوانیی شكۆ و ئه‌ده‌ب و ئاكاری چاوان ببینێت و خۆشیشی بوێت..؛ ئافه‌رین دكتۆر، هه‌موو جیهان دژت بن، من پشتیوانی تۆشم لێره‌دا كه باس له دین لاده‌دات و دێته سه‌ر په‌یامی عه‌شق و یه‌كترویستی و دڵداری. خۆشی له خۆت، عه‌شق وانه‌ی یه‌كه‌م و كۆتایی هه‌موو دینێكی راسته".
نووسیویشیه‌تی: "چاومان ڕوون به‌وه‌ی دوو خۆشه‌ویست به دڵ و به گیان گه‌یشتن به‌یه‌ك... چاوان شایانی ئه‌وه‌یه پیاوێكی زانا مێردی بێت و زه‌وقیشی جوانه، كه وازی له گومان و دڵپیسی و ناحه‌زی هێنا و چووه‌وه باوه‌شی دینی خۆی به ڕاستی و به‌ر له‌وه‌ی چاوان خۆی بزانێت، من به چاوان- م فه‌رموو: نه‌كه‌ی كچێ، مامۆستاكه‌ت پیاوێكی جوانه، ئاگاداربه نه‌تبات بۆ خۆی!".
سه‌ربه‌ست عارف ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "چاوان به منی وت: وه‌ڵا مامه سه‌ربه‌ست، من ئێستا موحاجه‌به‌م و په‌یمانگای شه‌ریعه ده‌خوێنم و دكتۆر عبدالگیف، مامۆستای خۆمه. هی خۆشمه گه‌ر نازانیت! هه‌هه‌هه. فه‌رمووم: نوخشه‌ت لێبێت و چاوتڕون".
مامی چاوان به‌مجۆره باسی برازاكه‌ی ده‌كات: "ئه‌و له خۆشیی جوانیی خۆی، له خۆشی عه‌شقی خۆی بۆ دكتۆر، وته‌كانی منی به‌لاوه، وه‌ك نامه‌ی دڵداریی ئێكسه‌كه‌ی ده‌هاته به‌ر چاو، هه‌هه، یه‌كسه‌ر توڕیده‌دانه ناو زبڵدانی ته‌ماشاكانی خۆیه‌وه و كه ده‌چووه به‌ر ئاوێنه و ته‌ماشای خۆی و جوانی و جه‌سته‌ی كچێنیی خۆی ده‌كرد، عه‌شقی خودی عه‌شق ده‌بوو، هێنده جوانه چاوان گیان".
سه‌ربه‌ست عارف بۆ چاوان و عه‌بدولـلـه‌تیف سه‌له‌قفی ده‌ڵێت: "پیرۆزتان بێت ئه‌و عه‌شقه ساویلكه و جوانه، مادام خۆت و مامۆستاكه‌ت، به بێ په‌نا بردنه به‌ر شه‌ڕ و دووبه‌ره‌كی، مادام كارێكی جوانتان كرد و عاشقی یه‌ك بوون و یه‌كتریتان ده‌وێت، دڵنیا بن، شایانی ئه‌وه‌ن، هه‌موو جیهان چه‌پڵه‌تان بۆ لێبدات و ئه‌و دینه‌ی ئێوه هاتوونه‌ته سه‌ری، دینی عه‌شق و ئازادی و ئایینی كورده، مژده بێت".
له به‌شێكی تردا نووسیویه‌تی: "لێره‌وه مژده‌ی شادی و بانگی شادی به گوێی كورددا ده‌ده‌م، و دڵنیاتان ده‌كه‌م، كه چاوان، به باوه‌ڕه‌وه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی نواندووه... من پیرۆزبایی لێده‌كه‌م، و گه‌ر من خودی سۆران –ی باوكی چاوان بام، خۆم ده‌ستی چاوان-ی كچمم ده‌گرت و ده‌مبرد بۆ لای مه‌عشوقه‌كه‌ی و ده‌مدایه ده‌ستی و پێشكه‌شیم ده‌كرد... چونكه عه‌شق له بناغه‌دا ئاوایه... مادام دوو عاشقی كورد له ڕاستیدا گه‌یشتن به‌یه‌ك، بۆ من ئه‌وه، مانای خه‌ڵات و مژده‌یه".
ده‌شڵێت: "دڵنیام دكتۆر عه‌بدولـله‌تیف، له قوڵایی گیان و باوه‌ڕه‌وه، په‌ی به‌وه بردووه كه عه‌شق له ئایینی كوردا به هه‌ڵه هاتووه تا ئێستا، كاتی ئه‌وه هاتووه راستی بكه‌ینه‌وه".
سه‌ربه‌ست عارف جه‌ختیش له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه "دڵنیام ئه‌وان كارێكی جوان و شایسته‌یان كردووه، ئه‌م عه‌شقه پیرۆزه، كه عه‌شقی چاوان و دكتۆر: عبدالگیف- ه، بۆ من وه‌ك مژده وابوو، من به‌ر له‌وه‌ی چاوان خۆی هه‌ستی پێبكات، به خۆیم وت: وه‌ڵا عه‌شقی مامۆستاكه‌ت له چاوانتا ده‌بینم، ده‌زانم بۆچی چوار هێنده‌ی جاران جوانتر بوویت، دیاره عاشقی مامۆستایت! چاوان تریقایه‌وه، قی قی قی.. وتی: ئافه‌رین مامه گیان، چۆنت زانی؟".
ئاشکرشیکردووە که "چاوان مایه‌ی شانازیی منه، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ستمكرد چاوان و دكتۆر به‌ر یه‌كتری كه‌وتوون و گه‌یشتوون به‌یه‌ك بۆیه ئێستا كه زۆر زۆر دڵنیام، هاتم و په‌رژام، به په‌له ئه‌م په‌یامی پیرۆزباییه بنێرم بۆ هه‌ردوكیان، بۆ چاوانی برازا و دكتۆری زاوامان".
نزیكه‌ی مانگێكه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و هه‌ندێك ماڵپه‌ڕ هه‌واڵی په‌یوه‌ندی نێوان د.عه‌بدولـله‌تیف ئه‌حمه‌د (سه‌له‌فی) كه خاوه‌نی كه‌ناڵی ئامۆژگاری و یه‌كێكه له رابه‌رانی سه‌له‌فییه‌كان و ژنه خوێندكارێكی بڵاوكراوه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كرێت كه ناوبراو په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژنه خوێندكارێكی خۆیدا كه هاوسه‌رگیری كردووه به‌ستووه و له ئێستادا ده‌یه‌وێت جیاببێته‌وه، له روونكردنه‌وه‌یه‌كی نوسراویشدا ناوبراو ره‌تی كرده‌وه.
PM:01:14:07/05/2016