مامی دەستگیرانەکەی عەبدولەتیف سەلەفی:چاوان هەر بێزیشی نەهات پرسم پێبکات

مامی چاوان دەستگیرانی عەبدولەتیف سەلەفی دەڵێت" چاوان، هەر بێزیشی نەهات پرس بە من بکات و بە مافی ڕەوای خۆی زانیوە، خۆی بڕیار بەسەر چارەنووسی خۆیدا بدات، و لە مێردی یەکەمی، کاک ئورڤان کە نوری چاومە، دەمێکە جیا بۆتەوە".

سەربەست عارف خەسرەو کە هونەرمەندی شێوەکارەو مامی چاوان دەستگیرانەکەی عەبدولەتیف سەلەفییەو لە پۆستێکدا ئاشکرای کرد کە ئەو دووانە هاوسەرگیریان کردووە، لە پۆستێکی نوێدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بە ناونیشانی " وەڵام بۆ هاوڕێ نوێکانم لە فەیسبووک" دەڵێت" خەڵکینە، هاوڕێکانم، من هەرگیز لەگەڵ باوەڕی ئایینی دکتۆر و چاوان گیاندا یەک نیم کە ژنێکی باڵاپۆشە. 
من خۆم بە دەمڕاستی نەرێت و باوەڕ و ئایین و تێزێک دەزانم، کە جیهان لە بیریان نەماوە، کە زمانی کورد، بە زمانی خودا پژاوە و کورد خاوەنی داهێنانی هۆشی خودان... خودا هەبێت یان نەبێت، ئەو خودایە نییە کە دکتۆر و چاوان دەیناسن... من باوەڕم بەو دینە نییە کە تیایدا خودا شەڕ و خێر وەک یەک دابەش دەکات... نا.. من مشتێک خێر زیاتر بە مرۆڤایەتی دەبەخشم، لە بری خودا، لە ئاهوراو ئێزد و یارسانەوە، مشتێ خێر دەپروێنم بەسەر شەڕ و شەیتاندا... تا لەبەڵای بوختان و سەرزەنشت و هەڕەشە و تاوان، یان لە خودای شەڕی درۆ و فیتنە و ناحەزی و بەغیلی دەرباز بین".
هەروەها لەو پۆستە نوێیەدا، مامی چاوان دەڵێت" هاوڕێیان، لێتان تێک نەچێت، من لەسەربڕیاری شەرع و ئایین داکۆکی لە چاوان ناکەم، نا.. بەڵکو وەک کەسێک، وەک ئەوەی ئەو دوو مرۆڤە یەکترییان خۆش دەوێت، دووبارە لێرەوە، دەڵێم: بەڵێ بۆ خۆشەویستی و یەکویستی. ئەوەی دڕکی نێوانتانە با خۆی بە دێو بزانێت نەک مرۆڤ".

دەقی نووسینە نوێکەی سەبەرست عارف خەسرەو

دەربارەی پۆستی: چاوانی برازام، و هاوسەرگیریی لەگەڵ دکتۆر( عبدالگیف)
بەڕێزان، سیانزە دانە ساڵە، بە نەخۆشی و تەندروست، حەوت ساڵیشی لێرەوە لە فەیسبوک، داکۆکی لە ئایینی کورد دەکەم، و کورد و خۆمم لێ بووە بە باوکی هەموو ئایینەکانی جیهان و خۆشم لێبووە بە باوکی هەموو پەیامبەرەکان و دەشمهەوێت، دەمی خواری سەلەفیزم و شیعیزم و هەموو ئایینەکان ڕاست بکەمەوە. دەشتوانم.
بەڵێ من مامی ڕاستەقینەی چاوان سۆران خەسرەو عارف-م
چاوان، هەر بێزیشی نەهات پرس بە من بکات و بە مافی ڕەوای خۆی زانیوە، خۆی بڕیار بەسەر چارەنووسی خۆیدا بدات، و لە مێردی یەکەمی، کاک ئورڤان کە نوری چاومە، دەمێکە جیا بۆتەوە. 
بەڵێ چاوان بەر لە دکتۆر عاشقی دکتۆرە، و دوای جیابوونەوەی لە ئورڤان گیان، خۆی خاوەنی بڕیارە بەسەر ژیانی خۆیدا... ئەی چۆنچۆنی داکۆکی لە مافەکانی ئافرەت بکەین؟یەعنی نابێت ژنێک مافی ئەوەی هەبێت شوو نەکاتەوە؟ کوا شتی وا لە هیچ ئایینێکدا هەیە جگە لە هیندۆس؟
خەڵکینە، هاوڕێکانم، من هەرگیز لەگەڵ باوەڕی ئایینی دکتۆر و چاوان گیاندا یەک نیم کە ژنێکی باڵاپۆشە. 
من خۆم بە دەمڕاستی نەرێت و باوەڕ و ئایین و تێزێک دەزانم، کە جیهان لە بیریان نەماوە، کە زمانی کورد، بە زمانی خودا پژاوە و کورد خاوەنی داهێنانی هۆشی خودان... خودا هەبێت یان نەبێت، ئەو خودایە نییە کە دکتۆر و چاوان دەیناسن... من باوەڕم بەو دینە نییە کە تیایدا خودا شەڕ و خێر وەک یەک دابەش دەکات... نا.. من مشتێک خێر زیاتر بە مرۆڤایەتی دەبەخشم، لە بری خودا، لە ئاهوراو ئێزد و یارسانەوە، مشتێ خێر دەپروێنم بەسەر شەڕ و شەیتاندا... تا لەبەڵای بوختان و سەرزەنشت و هەڕەشە و تاوان، یان لە خودای شەڕی درۆ و فیتنە و ناحەزی و بەغیلی دەرباز بین.
من باوەڕم بە خودایەک نییە کە نەتەوەی خۆی بیرچووبێتەوە و ئێستا لە شەیتان دەپاڕێمەوە تا شەڕ دەست لە گیان و بەرۆکی کورد بەردات!
من مشتێک خێر دەپروێنم بەسەر باوەڕی ئایینی کوردا و لێرەوە بە هاوڕێکانم دەڵێم: بەڵێ چاوان برازای منە، لەوێ بوومایە دەچوودە قۆڵی چاوان و دکتۆر عەبدوللـەتیف -م دەگرت و دەمبردنە بەر ڕوناکی و شانازیی عەشقی ئەوانم نیشانی پرچی خۆر دەدا. من خۆر چاوگی یەکەمی باوەڕمە خۆر کچی خودا خۆیەتی و خودا ژنە لە هۆشی مندا. 
لە شەیتان دەپاڕێمەوە تا داوای ڕەحمەت لە عاشورای خودای کورد بکات تا دان بنێت بە عەشقی جوانی نێوان دکتۆر و چاوان گیاندا.... بەڵام ئێوە گەواهی فەرموودەکانی من بن: من سەر بە ئایینی دکتۆر و چاوان نیم و نابم... لای من، بە هۆش و گیانی خۆم، عەشق و خۆشەویستی، بە پایەکانی مەملەکەتی خودی کوردا دەزانم. 
گەر بەندە هەمبا، و داراییم ڕێگای دابام، کۆشک و باڵەخانەم لەسەر هەورەکان دەسازان بۆ ئەو ئافرەتە پیرۆزانەی کە حەز دەکەن ئایینی کورد سەربخەن و گیانی من تەون بکەن بە زانستی جوانی... بگرە هیچیشیانم مارە نەدەبڕی، بەڵکو پەنای هەموو ئافرەتێکم دەدا، کە هاتبایەتە سەر دینی خۆی، کە دینی کوردە.
هاوڕێیان، لێتان تێک نەچێت، من لەسەربڕیاری شەرع و ئایین داکۆکی لە چاوان ناکەم، نا.. بەڵکو وەک کەسێک، وەک ئەوەی ئەو دوو مرۆڤە یەکترییان خۆش دەوێت، دووبارە لێرەوە، دەڵێم: بەڵێ بۆ خۆشەویستی و یەکویستی. ئەوەی دڕکی نێوانتانە با خۆی بە دێو بزانێت نەک مرۆڤ.
وەڵا گەر من هەمبا، ئێستا کۆشکی ئاڵتوونیم بنیات دەنا بۆ فریشتەکانی باوەڕم و بە دینی کورد و پەیامی ژنان و دایک و کچ، ئایینی کوردم سەر دەخست و چواردەوری خۆمم بە ژن قەڵگان بەند دەکرد. بگرە چەکی نوێی نانۆم دەکرد شانیان بۆ داکۆکی کردن لە شکۆی نەتەوەی کورد و ئایین و زمانی کورد.
بەڵێ لە دینی کوردا، خۆشەویستی و هاوسەرگیری و یەکویستن ڕەوایە، هەمان شێوە کە پیاوێک دەتوانێ و حەز دەکا حەوت ژنی هەبێت... ژنیش هەیە حەز بکات حەوت و دە مێردی هەبێت... ئەوەی بتوانێت کۆشکی خەیاڵ لەسەر زەمین بنیات بنێت، با بنیاتی بنێت و بەهەشت بریتییە لە کردەوەی جوان، و ئاکاری جوان و هۆشی جوان.
مەبن بە دڕک و ناحەزی خۆشەویستیی نێوان دوو گیان



PM:09:27:07/05/2016