بڕی پارەی وەرگیراوی نەوتی هەناردەكراوی هەرێم ئاشكرا كرا

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەراپۆرتێكیدا بڕی نەوتی خاوی هەناردەكراو و بڕی پارەی وەرگیراوی نەوتی بۆ مانگی نیسانی 2016، لەڕێگەی بۆرییەوە بۆ بەندەری جیهانی توركیا ئاشكرا كرد.

ەمانگی نیساندا بڕی 15.356.651 بەرمیل نەوتی خاو كە دەكاتە 511.888 بەرمیل نەوتی رۆژانە لەڕێگەی بۆرییەوە بۆ بەندەری جیهانی توركیا هەناردە كردووە، بڕی نەوتی فرۆشراوی حكومەتی هەرێمی كوردستان 376.395.901 ملیۆن دۆلار بووەو لەو بڕە پارەیەش 58.895.901 ملیۆن دۆلاری دراوە بە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوت.

بۆ خوێندنەوەی راپۆرتەكە لێرە كلیك بكە



PM:09:39:09/05/2016