عەلی حەمەساڵح وەزیرێكی گۆڕان‌و یەكگرتوو دەداتە دادگا

ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان دوو وەزیری بزوتنەوەی گۆڕان یەكگرتووی ئیسلامی دەداتە دادگا.

لەمبارەیەوە عەلی حەمە ساڵح بە (رووداو)ی راگەیاند کە چەند سکاڵایەکی نوێ لەسەر بەرپرسان تۆمار دەکات لەوانەش بەرپرسی پارتی و یەکێتی گۆڕان و یەکگرتووشی تێدایە.

وتیشی: "وەزیری دارایی کە سەربە گۆڕانە و وەزیری گواستنەوە کە سەربە یەکگرتووی ئیسلامییە ئەمجارە داوام لێکردوون بێنە دادگا بۆ روونکردنەوە لەسەر چەند دۆسییەک لەبارەی وەزارەتەکانیانەوە".



PM:04:15:10/05/2016