عەلی حەمەساڵح روونكردنەوە دەدات.. ئەمەی رووداو كردی كارێكی سیاسییە
پەرلەمانتاری گۆڕان لە فراكسیۆنی گۆڕان سەبارەت بە هەواڵێكی رووداو روونكردنەوە دەدات و دەڵێت لێدوانەكەم لە دەرەوەی كاری رۆژنامەوانی بووە.
رونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ هه‌واڵێکی دروستکراوی رووداو
له که‌ناڵی روداو بۆ لێدوانێک په‌یوه‌ندیم پێوه کرا ،له‌باره‌ی ئه‌و سکاڵانه‌ی تۆمارمکردووه.
به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ی کاری ڕۆژنامه‌وانی، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ کام له‌و زانیاریانه بڵاوبکه‌نه‌وه که‌پێمووتن. له‌باره‌ی دیارنه‌بوونی پاره‌ی نه‌وت و گه‌نده‌ڵی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری سامانه سروشتییه‌کان و شاره‌وانی و بانکی کوردستان و دۆسیه‌کانی کۆمپانیای کار.
گه‌نده‌ڵی زه‌وی و موساته‌حه و ته‌لیفۆن و ئه‌نته‌رنێت
به‌ڵام ئه‌مانه هیچی دیاره لای ئه‌وان گرنگ نه‌بووه.
چه‌ند جارێک پرسیاری ئه‌وه‌یانکرد. که وه‌زیری گۆڕانی تێدایه: پێموتن به نوسراوی ئاشتی هه‌ورامی پاره‌یه‌کی زۆر که داهاتی نه‌وت و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌کانه له بانکی حکومه‌ته‌وه براوه‌ته بانکی کوردستان،که محسوبه له‌سه‌ر پارتی، داوامکردووه وه‌زاره‌تی دارایی‌ش رونکردنه‌وه بدات. واته: سکاڵا له‌سه‌ر بانکی کوردستانه‌و وه‌زاره‌تی دارایی بانگهێشتکرێت بۆ وونکردنه‌وه.
ئه‌وان ویستوویانه بڵێن وه‌زیره‌که‌ی گۆڕانیش وه‌ک ئه‌وانه‌ی پارتی گه‌نده‌ڵه، بۆ به‌لاڕێدا بردنی که‌یسه‌که.
ئه‌گه‌رنا بچوکترین کاری ڕۆژنامه‌وان ئه‌وه‌یه ناوه‌ڕۆکی سکاڵاکان بزانێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ی روداو کردی کارێکی سیاسییه.
عه‌لی حمه ساڵح.
PM:05:23:10/05/2016