ڤیدیۆ..عەبدولەتیف سەلەفی لەسەر هاوسەرگیریەکەی لەگەڵ چاوان هاتە دەنگ

بۆ یەکەمجار عەبدولەتیف سەلەفی لەسەر هاوسەرگیریەکەی لەگەڵ چاوان سۆران ( هاوسەری سێهەمی ) لە رێگای وتارێکی تەلەفزیۆنیەوە دێتە دەنگ.  

عەبدولـەتیف ئەحمەد (سەلەفی)، لەو وتارەیدا قسەکانی چاوان دەکاتەوەو، دەڵێت "١ ی کانونی دووەمی ٢٠١٦ چاوان لە هاوسەرەکەی جیابۆتەوە". ( هاوسەرەکەی ئۆرڤان ئاراس لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت ٥/٣ لەگەڵ چاوان لەیەک جیابووینەتەوە ).

ناوبراو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بۆیە ئەو پێشتر لەسەر ئەو پرسە قسەی نەکردووە، چونکە لەرووی شەرعی و یاساییەوە هاوسەرگیریەکەی تەواو نەبووە.

عەبدولەتیف سەلەفی باس لەوە دەکات کە ئەو چاوان ئێستا لەروی شەرعی و یاساییەوە هاوسەری یەکترین.( بەبێ ئەوەی ئاماژە بۆ ئەوە بکات کە چۆن لە رووی یاساییەوە هاوسەری یەکترین، لەکام دادگا و کام حاکم ئەم پرسەیان ئەنجامداوە).

سەلەفی ئەوە رەتدەکاتەوە کە چاوان منداڵی هەبێت لە هاوسەرەکەی پێشوو، ئەو میدیایانە بەدرۆدەخاتەوە کە منداڵیکی هەبێت.
هەروەها باس لە ئۆرڤان ئاراس دەکات و دەست بۆ دوو نامە درێژ دەکات کە لەلایەن ئەوەوە بۆی نوسراوە.

ناوبراو باس لەچۆنێتی هاوسەرگیریەکەی لەگەڵ چاوان لە رووی شەرعیەوە ناکات کە چۆن ئەو پرۆسە کۆمەڵایەتی و شەرعیە ئەنجامدراوە.  




AM:12:42:13/05/2016