لەترسی خۆپیشاندان عەبدولەتیف سەلەفی وتاری پێشکەش نەکرد

لەترسی روودانی خۆپیشاندان ئەمڕۆ عەبدولەتیف سەلەفی وتاری هەینی لە مزگەوتی بەهەشت پێشکەش نەکرد. 

وا بڕیاربوو ئەمڕۆ ٥/١٢ عەبدولەتیف سەلەفی وتاری هەینی لە مزگەوتی بەهەشتی شاری سلێمانی پێشکەش بکات، بەلآم لە ترسی روودانی خۆپیشاندان ئەو وتاربێژە وتارەکەی نەخوێندەوەو کەسێکی تر بەناوی فواد ئەحمەدەوە وتاری خوێندەوە، ئەمە لەکاتێکدا کە هێزێکی ئەمنی لە چواردەوری مزگەوتەکە لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد لە رۆژهەلآتی شاری سلێمانی جێگیرکراوە.

د. عەبدولەتیف سەلەفی کە وتاربێژی مزگەتی سەلەفیەکانە لە سلێمانی و مامۆستای دیراساتی ئیسلامییە بەهۆی هێنانی ژنی سێهەمیەوە کە ئافرەتێکی مناڵەو هاوسەری کەسێکی تربووە، نارەزایەتییەکی زۆر لەناو پیاوانی ئاینی و رێکخراوەکانی کۆمەلگای مەدەنی و میدیاکاندا دروستبووە گەیشتە ئەو ئاستەی هەرەشەی خۆپیشاندان لەبەردەم ئەو مزگەوتەدا بکرێت کە ناوبراو وتاری هەینی لێ دەخوێنێتەوە، ئەویش ناچار بوو ئەم هەینییە وتار نەخوێنێتەوە، هاوکات وەزارەتی خوێندنی بالآ مافی وانە وتنەوەیان لە زانکۆ لێ سەندەوە تا لێکۆڵینەوە لە پرسەکەی تەواو دەبێت. 


PM:12:43:13/05/2016