١ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار خوێندکارو قوتابی دەستیان بەتاقیکردنەوە کرد
بەیانی ئەمڕۆ ٥/١٤ تاقیکردنەوەی سەرجەم قوتابیان و خوێندکاران جگە لە پۆلی نۆ و دوانزە دەستیپێکرد.
پشتیوان سادق وەزیری پەروەردە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایاگەیاند" ئەمڕۆ ١ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار خوێندکارو قوتابی دەستیان بە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ کرد".
وەزیری پەروەردە سووپاسی مامۆستایانی کرد کە بەردەوامن لە ئەرک و چاودێریکردنی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەو وتی" حکومەتی هەرێم قەرازری مامۆستایانە کە لەم دواکەوتنی مووچەو ئەو بارودۆخە خراپە داراییەدا بەردەوامبوون لە دەوامکردن".
AM:10:27:14/05/2016