دوو پەرلەمانتاری گۆڕان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە سندوقی کۆمەکی شێرپەنجە بەتاڵ کراوەتەوە.
دووپەرلەمانتاری گۆڕان ( د.شێرکۆ حەمەئەمین زوڵفا مەحمود ) لە نووسینێکدا دەڵێن" بەپێی بەڵگەنامەی ژمارە ٢١ لە ٥|٢|٢٠١٦ بڕی ٧٢٠٠٠٠٠٠٠٠٠ حەفتاو دو ملیارو ١٥٠٠٠٠٠ ملێۆنێک و پێنج سەد هەزار دۆلاریان هەبوە،بەڵام ئێستا،وەک نەختیەن هیچ پارەیەکیان نەماوە و نزیکەی ٢٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠ بیست ملیار دینار قەرزاری کۆمپانیاکانی دەرمانن".
ئەو دوو پەرلەمانتارەی گۆڕان باس لەوە دەکەن بەپێی زانیاری و بەدواداچونەکانی ئەوان ئەگەر ناوەرکی بەڵگەکە وسەرنجەکانی نەخۆشخانەکانی چارەسەری شیرپەنجە جێبەجێ نەکرێن، ئەوا تشبوانی شێرپەنجە روبەڕوی مەترسی دەبنەوە، بۆیە داوا دەکەن " دابینکردنی بڕی ١٢٠٠٠٠٠٠٠٠٠ دوازدە ملیاردۆلار بەپەلە، پارەی نەختی سندوقەکەیان، لەمەودا،کە دەچێتە ناوی سەرفنەکرێت و تەنیا، بۆ شێرپەنجە نەبێت، سندوقی شێرپەنجە سەرچاوەی سەرەکی سەرپەرشتی و خەرجی پارە بێت".
ئەو دوو پەرلەمانتارە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەوان بەدواداچون و گەیاندنی ئەو کەیسە،بەداواکاری گشتی بەردەوام دەبن.