عەبدولەتیف سەلەفی لە وتارخوێندن دوورخرایەوە

عەبدولەتیف سەلەفی وتاربێژی مزگەوتی بەهەشتی لە سلێمانی لەوتاربێژی دوورخستەوە.

کەناڵی ئێن ئارتی لە میانەی هەواڵێکیدا دوورخستنەوەی عەبدولەتیف سەلەفی وتاربێژی مزگەوتی بەهەشتی بڵاوکردەوەو بڕیارە ئەوقافی سلێمانی وتاربێژێکی تر دابنێت.

دوورخستنەوەی سەلەفی دوای ئەو رووداوە دێت کە ژنی سێهەمی هێناوەو لەگەڵ هاوسەرە نوێکەیدا جیاوازیەکی زۆر لە تەمەنیاندا هەیەو خوێندکاری خۆی بووە، هاوکات هاوسەری کوڕێکی گەنج بووە ئەم بۆتە مایەی جیابوونەوەیان و مارەیی ژنەکەی لای مەلا کردووەو لە دادگای خانەقین تەسدیقی کردووە.



PM:10:45:25/05/2016