پاش ئازادكردنی رەققە بە فیدراڵیەتی رۆژئاوا پەیوەست دەبێت

نوێنەری پەیەدە لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند پاش ئازادكردنی رەققە، ئەو شارە دەبێتە بەشێك لە سیستمی فیدراڵی رۆژئاوا.

غەریب حەسۆ، نوێنەری پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) لە هەرێمی کوردستان بە كەناڵی (كوردستان24)ی راگەیاند: "دوای رزگارکردنی، شاری رەققەی پایتەختی داعش لە سووریا، شارەکە دەبێتە بەشێك لە سیستمی فیدڕاڵی رۆژئاوا و باکووری سوریا، ئێمە وەك پەیەدە، پشتگیری لەو پڕۆسەیە دەكەین".

وتیشی: سوپای سوریا شکستیهێنا لە رزگارکردنی شاری رەققە لە بندەستی تیرۆریستان و حکومەتی سوریا هیچی پێناکرێت بۆ رێگەگرتن لە بوونی شاری رەققە بە بەشێك لە سیستمی فیدڕاڵی رۆژئاوا".

نوێنەری (پەیەدە) لە هەرێمی کوردستان ئاماژەشی بۆ ئەوەکرد: "سوپای سوریا بەشدار نییە لە شەڕی رزگاركردنی رەققە لە بندەستی داعش".



PM:04:27:26/05/2016