قوتابیانی قوتابخانەیەك لە چین بۆ چوون بۆ پۆلەكانی خوێندن رۆژانە لە هەورازو رێگەیەكی مەترسیدار تێپەڕ دەبن.
منداڵانی
گوندی "ئاتولر" لە پارێزگای سیچوانی چین، هەموو رۆژێك بۆ چوون بە
قوتابخانە دەبیچت رێگەیەكی مەترسیدار ببڕن. ئەم منداڵانە بۆ گەیشتن بە
قوتابخانە هەموو رۆژێك دەبێت 800 مەتر لە شاخێكی مەترسیدار بە پەیژە
سەربكەون.
لەساڵانی رابردوو چەندین منداڵ بەهۆی كەوتنەخوارەوە لە بەرزایی گیانیان لەدەستداوە.