مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەیانی یادی ٤١ ساڵەی حیزبەکەی بە بژێوی خەڵک و رێککەوتنەکەیان لەگەڵ گۆڕان و دواتر ریفراندۆم و پەیوەندی هەرێم و بەغدا ریز دەکات.
لە بەیانەکەدا هاتووە" له بارودۆخی سیاسیی ناوخۆی هه‌رێمدا پاش ئه‌وه‌ی ی.ن.ك و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رێككه‌وتننامه‌یه‌كی سیاسیی گرنگیان له ( 17/5/ 2016) دا ئیمزا كرد. یه‌كێـتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌و رێككه‌وتنه به‌سه‌ره‌تایه‌كی نوێ ده‌بینێت له هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌دا بۆ رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كورد و به‌رپاكردنه‌وه‌ی ئاشته‌وایی سیاسیی له سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا، به تایبه‌تیش بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ برایانی پارتی دیموكراتی كوردستان".
ده‌قی به‌یاننامه‌كه....
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان
بیره‌وه‌ری 41 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ی.ن.ك و به‌رپابوونی شۆڕشه كاریگه‌ره‌كه‌ی كوردستان له كاتێكدا ده‌كه‌ینه‌وه كه دۆخی كوردستان و عیراق و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جیاواز له رابردوو له‌به‌رده‌م چه‌خماخه‌ی هه‌ژان و سه‌رله‌نوێ تێفكرینی واقیعیانه‌دایه بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌قامگیری سیاسیی و ئابووری ئه‌م ناوچه‌یه. له دیفاكتۆدا نه‌خشه‌ی سه‌د ساڵه‌ی سایكس پیكۆ ترازاو و شڵه‌قاوه و سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌یه كه خواستی گه‌لان پێشێلكراوه و شیرازه‌ی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ژادی ناوچه‌كه به‌گشتی تێكچووه. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه شه‌ڕ له پێناوی دادپه‌روه‌ری و مافی نه‌ته‌وه‌یی و مافه دیموكراتییه‌كان و داهاتووی رۆشن زیاتر و فراوانتر ببێت.
ئه‌مساڵ گه‌لی كوردستان له‌سه‌رتاسه‌ری خاكه‌كه‌یدا جوڵه و جۆشێكی نوێ و سه‌رده‌میانه‌ی به‌خۆوه بینیوه، هه‌ر له شه‌ڕی به‌رگرییه‌وه بۆ خه‌باتی په‌رله‌مانی و دیپلۆماسی و نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی سیاسیی له سه‌رجه‌م ئاست و بواره‌كاندا قورسایی قه‌واره‌ی كوردی جێگیرتر كردووه له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دواتر له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش.
ده‌بینین هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان چ ئه‌زمونێكی پاراستنی مرۆڤایه‌تی و به‌هاكانی بۆ جیهان سه‌لماندووه كه له گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا تاكه هێزه خۆڕاگربووه له دژی تیرۆر و تیرۆریزم نه‌ك ته‌نیا له ئێستادا، به‌ڵكو له ئاینده‌شدا كوردستان به‌دوور ده‌گرێت له‌هه‌ر مه‌ترسیه‌كی هاوشێوه‌ی قاتوقڕخستنی ئه‌زمونی دیموكراتی و ژیانی شارستانی له ناوچه‌كه‌دا.
له‌م یاده‌دا وێڕای ناردنی سڵاو و رێز بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال سكرتێری گشتیی ی.ن.ك و پێ‌زانین و نرخاندنی خه‌بات و تێكۆشانی بێ پسانه‌وه‌ی له پێناوی خه‌باتی رزگاریخوازیی گه‌له‌كه‌مان و شۆڕشی نوێ‌دا، هه‌روه‌ها دوای ناردنی سڵاو و رێزی قوڵ بۆ كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانمان كه خوێنی ئه‌وان ژیان و سه‌قامگیری گه‌ل و خاكی كوردستانی پاراست و شه‌ره‌فی كوردایه‌تی به‌رزتر راگرت، سوپاس و رێزی قوڵ له دڵی پڕهیواوه بۆ پێشمه‌رگه نه‌به‌رده‌كانمان ده‌نێرین كه تا گه‌ل مابێ قه‌رزاری خوێنی شه‌هید و ئازایه‌تی پێشمه‌رگه‌كانی ده‌بێت.
خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان
ئه‌مساڵ هاوكاته له‌گه‌ڵ دۆخی ئابووریی و داراییه‌كی خراپ له هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كی ناسه‌قامگیر له ناوخۆ و نێوه‌ندی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم و په‌یوه‌ندییه‌كی له‌وه نه‌خوازراوتر له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ، هه‌ر بۆیه له‌م یاده‌دا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته.
1- له‌سه‌ر ئاستی ئابووری كوردستان و بژێوی خه‌ڵك، ده‌بێت هه‌رچی زووه حكومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسیارێتی خۆی به‌رامبه‌ر مووچه‌خۆران دووپات بكاته‌وه و قووت و بژێوی هاووڵاتیان له پله‌یه‌كی پێشینه‌كانی كاره‌كانیدا بێت و چیتر سیاسه‌تی پاشه‌كه‌وتكردن له مووچه به‌رده‌وام نه‌بێت تا هاوڵاتیانی هه‌رێم له ئاستێكی گوزه‌رانی باش‌دا ئاماده‌بن بۆ گۆرانكارییه‌كانی كه به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا دێت.
2- له بارودۆخی سیاسیی ناوخۆی هه‌رێمدا پاش ئه‌وه‌ی ی.ن.ك و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رێككه‌وتننامه‌یه‌كی سیاسیی گرنگیان له ( 17/5/ 2016) دا ئیمزا كرد. یه‌كێـتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌و رێككه‌وتنه به‌سه‌ره‌تایه‌كی نوێ ده‌بینێت له هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌دا بۆ رێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی كورد و به‌رپاكردنه‌وه‌ی ئاشته‌وایی سیاسیی له سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا، به تایبه‌تیش بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ برایانی پارتی دیموكراتی كوردستان.
3- سه‌باره‌ت به ریفراندۆم بڕوامان وایه گه‌لی كوردستان مافی خۆیه‌تی له پرۆسه‌یه‌كی نوێ و دیموكراتیدا چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات و كاتی گونجاو بۆ راگه‌یاندنی ئه‌و مافه‌ی دیاریی بكات و وه‌ك ی.ن.ك پشتیوان و داكۆكیكاری ئه‌م پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌ش ده‌بین، ئه‌م بابه‌ته هه‌ستیاره‌ش پێویستی به په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه كه به‌ناوی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌كه بكات و وه‌ك تاكه دامه‌زراوه‌ی به‌هێزی ته‌شریعی بیكاته بڕیاری سیاسی ویاسایی و كاری له‌سه‌ر بكرێت.
4 - سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ، هه‌ردوولا له ئێستادا پێویستمان به هه‌ماهه‌نگی و سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی رێككه‌وتنێكی سیاسی ئیداری هه‌یه. هه‌ر بۆیه پێشنیار ده‌كه‌ین هه‌ردوولا به بیروباوه‌ڕێكی نوێوه به‌ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان هه‌نگاو بنێن و له‌مپه‌ڕی به‌رده‌م ئه‌و كێشه و قه‌یرانانه به‌دڵسۆزی و ئامانجی پیرۆزی گه‌لانی عیراق تێبپه‌ڕێنن.
ئه‌مڕۆ له عیراقدا داخوازی چاكسازی و شه‌فافیه‌ت و دادپه‌روه‌ری لێره‌و له‌وێ سه‌رهه‌ڵئه‌دات، ئێمه وه‌ك ی.ن.ك چاكسازی به بنه‌مای دانانی بناغه‌ی پته‌وی كار و حوكمڕانی ده‌بینین، هه‌ربۆیه له به‌غدا و له كوردستانیش به داخوازی ره‌وا و پێویستییه‌كی هه‌نووكه‌یی ده‌زانین و پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم به‌كرده‌وه ته‌ئكیدی لێ بكاته‌وه.
5- یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له خه‌بات بۆ ئامانجه ره‌واكانی گه‌لی كوردستان و به‌كۆی هێز و تواناكانیه‌وه و له سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی سه‌ركردایه‌تیدا بره‌و به داهێنانی شێوازی بڕیاری حزبی و سیاسیی ده‌دات وه‌ك ئه‌وه‌ی له رێككه‌وتننامه‌ی سیاسی نێوان ئێمه و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا كرا. كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ی.ن.ك مه‌بده‌ئییه‌ن به‌كۆی ده‌نگ رێككه‌وتنی سیاسیی نێوان یه‌كێتی و گۆرانی په‌سندكردوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له پێشه‌نگیدایه بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ژیان و كه‌شی دیموكراسی له هه‌رێمدا به هه‌مان ئه‌و گوڕوتینه‌ی مام جه‌لال-ی رابه‌ر و سه‌ركرده ده‌ستپێشخه‌رده‌بوو له سه‌ر ئاستی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه.
به‌رزو پیرۆزبێت یادی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به به‌رزی پایه و ناوبانگی شه‌هیده‌كانی و به پیرۆزی و قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه‌كانی و به دڵسۆزی و خه‌مخۆری ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی.
مه‌كته‌بی سیاسیی ی.ن.ك
1-6-2016