پەرلەمانتارێک: وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پلانی بۆ فرۆشتنی کانزاکانی هەرێم هەیە
عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان پلانێکی مەترسیداری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان حکومەتی هەرێم لەبارەی فرۆشتنی کانزاکانی هەرێمی کوردستان دەخاتە روو.
عەلی حەمە ساڵح جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک لە نوسینێکیدا بەناونیشانی (تکایە با کانزاکانیش وەک نەوت و گازی لێنەکرێت)، نوسیویەتی '' نامه‌وێت دیسانه‌وه چیرۆكی گه‌نده‌ڵی دارایی و نه‌وت و كێشه‌ی گازی سروشتی باس بكه‌م، ئێستا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان پلانێكی مه‌ترسیداری تری داناوه بۆ كانزاكان''.
هەروەها دەڵێت '' وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا، بانگه‌وازێكی كردووه‌و داوای له كۆمپانیاكان كردووه‌تا ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلول، دوا پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ ده‌رهێنانی كانزاكان، كێڵگه‌كانیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیاریكراوه''.
ناوبراو باسی لەوەکردووە کە بەهۆی ناشەفافی لەسیاسەتی نەوت، نەوتی ژێر زەوی تاڵانکراو شیرینییەکەی ٨ ملیار دۆلار بوو کە کۆمەڵێک بەرپرس و کۆمپانیا دەوڵەمەندکران و خەڵکیشی پێ برسیکرا و پارەکەشی خرایە بانکی ئەهلی، ئێستا هەمان ستاف کە ئەم دۆخەیان خراپکرد، دەیانەوێت کانزاکانیش بەهەمان دەرد بەرن.
پەرلەمانتارەکەی گۆڕان زانیارییەک دەخاتەروو و ودەڵێت '' اوه‌كو ئێستا هیچ یاساییه‌ك نییه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كانزا(فلزی)و ناكانزاكان(نافلزی)(فلزی: ئاسن و مس...، نافلز: مه‌ڕ و به‌ردی به‌نرخ....)
له‌م خوله‌ی په‌رله‌مان هه‌وڵماندا یاسایی فلزی و نافلزییه‌كان ده‌ربكه‌ین، به‌ڵام به‌هۆی په‌كخستنی په‌رله‌مانه‌وه رێگری لێكرا''.
لەبارەی چارەسەری ئەم کێشەیە، عەلی حەمە ساڵح دەڵێت '' ده‌بێت ئه‌م كانزانه ده‌ربهێندرێت و به باشترین شێوه وه‌به‌رهێنانی تێدابكرێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاسا نییه‌و دیارنییه ده‌سه‌لاتی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازییه یان سامانه‌سروشتییه‌كان، باشترین رێگا ئه‌وه‌یه كه پارێزگاره‌كان له ژێر چاودێری ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا ئه‌م كاره بكه‌ن و ئه‌و داهاته‌شی وه‌ده‌ستدێت بۆ خزمه‌تی پارێزگاكان و ئه‌و ناوچه‌ی كانزاكه‌ی لێ ده‌رده‌هێندرێت به پلان و به شه‌فافی خه‌رجبكرێت، له چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌یه‌كی روون‌دا پارێزگاكان ئه‌و ناوچانه پیشانبده‌ن كه كانزاكانی تێدایه''.
PM:02:52:04/06/2016