خشتەی كارەبا بۆ مانگی رەمەزان راگەیەنرا

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی كارەبای بۆ مانگی ڕەمەزان ڕاگەیاند و بەپێی خشتەكەش ڕۆژانە ١٥ بۆ ١٦ كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دەدرێتە هاوڵاتیان.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی كارەبا ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٦، لە كۆبوونەوەیەكدا باسیان لە هەڵسەنگاندنی هەڵكشانی خێرایی خواست لە سەر بەكارهێنانی كارەباو چۆنیەتی ئیشپێكردنی یەكەكانی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كردووە.


ئەوەشخراوەتەڕوو، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و زیادبوونی ژمارەی هاوبەشانی كارەباو هاتنی ملیۆنێك و ٨٠٠ هەزار ئاوارەو پەناهەندە خواستی بەكارهێنانی كارەبا بۆ ٤٥٠٠ مێگاوات كارەبا بەرزبووەتەوە، ئەمەش كاریگەری زۆری خستۆتە سەر وێستگەو تۆڕەكانی دابەشكردنی كارەبا، كە زۆرجار هۆكاری سەرەكی بچڕانی كارەبا دەبێت.


وەزارەتی كارەبا ڕاشیگەیاندووە، بڕیاریان داوە لە مانگی رەمەزاندا وەزارەتی كارەبا تەواویی هەوڵی خۆی بخاتەگەڕ لەپێناو دابینكردنی ١٥ بۆ ١٦ كاتژمێر كارەبا بۆ هاوڵاتیان ئەگەر گرفتی تەكنیكی دروست نەبێت.



PM:02:47:06/06/2016