زۆرترین تەڵاق لەسلێمانی‌و زۆرترین هاوسەرگیری لە هەولێرە

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان لەساڵی رابردوو زۆرترین جیابوونەوەی هاوسەرەكان لەسلێمانی‌و زۆرترین هاوسەرگیریش لە هەولێر بووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی توندوتیژی دژی ژنان لەڕاگەیەندراوەكەیدا داتای پرۆسەی هاوسەرگیری ساڵی رابردووی ئاشكراكردوە، كە 32 هەزار و 798 حاڵەت بوەو زۆرینەیان لە شاری هەولێر بوە.

ئاماژە بە ژمارەی جیابوونەوەكانی نێوان هاوسەرەكانیش كراوە و تێیدا هاتوە: "لە ساڵی رابردوودا شەش هەزار و 882 حاڵەتی جیابونەوە هەبوە، كە زۆرینەیان لە سلێمانی بون".

لەبارەی توندوتیژییەوە، بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی بە گیان لە دەستدانی 119 ژن كردوە، كە لە ساڵی رابردودا 55 ژن كوژراون و 64یش خۆیان كوشتوە.




PM:02:43:09/06/2016