سلێمانی.. دژی بڕیاره‌که‌ی پارێزگاری سلێمانی خۆپیشاندان كرا
لەبەرامبەر بڕیارێکی پارێزگاری سلێمانی ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی به‌ناوی ( گروپێک خەمخۆرانی شاری سلێمانی) گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتی ئەنجامدا.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00 لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی له‌ژێر ناوی (گروپێک لە خەمخۆرانی شاری سلێمانی) گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتی ئەنجامدرا.
گردبوونه‌وه‌که، دژی بڕیارێکی پارێزگاری سلێمانی بوو، که له به‌رواری 6/6/2016 بڕیاریدا خانوو زه‌وی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر ناوی هاوڵاتیابنی بیانی تاپۆبکرێت، به‌مه‌رجێک ئاسایشی ئه‌و سوێنه ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕن.
له گربوونه‌وه‌که‌دا بەیاننامەی ناره‌زایه‌تی ئاماده‌بوان لەلایەن ڕێکەوت ئیسماعیل، رۆژنامه‌نوس خوێندرایەوە، که تیایدا هاتبوو: لە کاتێکدا پارێزگای سلێمانی رووبەڕووی لێشاوێکی ئاوارەی عەرەب بۆتەوە، کورد وەک میللەتێکی لێبوردە بە چاوپۆشی لە تاوانەکانی رژێمەکانیان دەرهەق بە ئێمە، باوەشی لێبوردەیمان بۆ کردوونەتەوە، بەڵام وا دیارە ئەمە سەرەتای پیلانێکی گەورەیە بۆ تەعریبکردنی پارێزگای سلێمانی لە ڕێگای فرۆشتنی هەزاران شوقە و خانوو بەو ئاوارانە.
خۆپیشاندەران لە بەیاننامەكەدا چەندین داواكارییان بڵاوكردەوە:
1- بە پشت بەستن بە ماددەی 23ی دەستوری عێراق کە ڕێگا بە گۆڕینی دیمۆگرافیای دانیشتوان نادات، بڕیاری تاپۆی شوقە و خانوو بۆ عەرەب هەڵبوەشێتەوە، چونکە دژی دەستوری ئاسایشی نەتەوەییە.
2-بە هیچ شێوەیەک رێگا بە گواستنەوەی نفوسی عەرەب بۆ سەر پارێزگای سلمانی نادەین و نابێت بدرێت، چونکە لە هەڵبژاردنەکانی ئایندەدا بە ئاسانی ئەنجومەنی پارێزگا و تەنانەت پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیش کۆنتڕۆڵدەکەن.
3- بەهۆی بەرزبوونەوەی زیاد هل ئه‌ندازه‌ی ئاوارەکان کە خەریکە دەبنە نیوەی دانیشتوان، بۆ نمونە لە شارەدێکانی دووکان و شەقلاوە کە دوو هێندەی دانیشتوانی کوردن، پێویسته چیتر رێاگ هب هاتنی ئاواره نه‌درێت، یاخود له باوچه دووره‌ده‌سته‌کان به‌هاوکاری un ئۆردوگایان بۆ بکرێته‌وه.
4-داواکارین لە هاوڵاتیان هاوکاری دەزگاکانی ئاسایش و پۆلیس بکەن لە کاتی بینینی هەر دیاردەیەک لە ناو ئاوارەکان ، چونکە بەشێکیان کۆنە بەعسین و ئینتیمایان بۆ داعش زۆرە، هەندێکی تریشیان سەلەفین و تۆوی رەگەز پەرستی و شۆفێنیزم و فاشیستی ئیسلامی لەناو مزگەوتەکاندا بڵاو دەکەنەوە و بە ناوی ئاینی ئیسلامەوە رۆڵەکانمان لە خشتە دەبەن و دەیکەنە عەقڵ داعشی.
5. پێویسته رێگا نه‌درێت ئاواره‌کان به‌کۆمه‌ڵ له گه‌ره‌کێک یان کۆمه‌ڵگایه‌ک بژین، جونکه چاودێریکردنیان ئاسته‌مه.
PM:02:05:19/06/2016