لەتۆڵەی کوشتنی بەڕێوەبەری پۆلسی خورماتوو
شیعە ٩ زیندانی سوونە دەکوژن

لە تۆڵەی ئەو هێرشەی چەکدارانی داعش کۆتایی هەفتە کردیانە سەر چەند گوندێکی خورماتوو، دوێنی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە ئامرلی ٩ دەستگیرکراوی سونەیان بەدیلی کووشت.

محەمەد فائق لێپرسراوی راگەیاندنی قائمقامیەتی خورماتوو بە سپی راگەیاند" دوێنی لە شارۆچکەی ئامرلی چەکدارانی داعش ٩ زیندانی سوونەیان کوشت".

بەپێی لێدوانی لێپراسراوی راگەیاندنی قەزای  خورماتوو، ئەوان ناوی شەش لە کوژراوەکان و وێنەی چەند کوژراوێکیشیان لەلایە، ئەو ناوی شەش لە کوژراوەکان ئاشکرا دەکات " محەمەد زەیدان، ئەحمەد حەمدان، عەبدوڵا بلباس شەهاب، سەباح کەریم، بەدران حسێن، یاسر محەمەد عەلی".

ئەو ٩ هاوڵاتییە سوونیە لەچەند کاتێکی جیاجیادا لە گوندەکانی دوروبەری خورماتووە لەلایەن حەشدی شەعبیەوە دەستگیرکراون.

شەوی ٦/١٧ چەکدارانی داعش لەهێرشێکداتوانیان لە رۆژئاوای شاری خورماتوو گوندەکانی بیرئەحمەدو عەبود و زەنجەلی کۆنترۆڵ بکەن، کە گوندی تورکمانی شیعەن و چەکدارانی حەشدی شەعبی و پۆلیسی لێبووە.

لەو هێرشەی داعشدا ٢٠ چەکدار لە پۆلیس و حەشدی شەعبی کوژران لەنێو کوژراوەکاندا بەرێوەبەری پۆلیسی خورماتوو، عەقید مستەفا بیاتی و جێگرەکەی و کوڕێکی کوژران کە تورکمانی شیعە بوون.

  



PM:01:20:20/06/2016