سلێمانی.. خەڵاتی جەلالی سام ئاغا دابەشكرا

خەڵاتی ساڵانەی جەلالی سام ئاغا بەسەر ژمارەیەك فەرمانبەری نمونەیی فەرمانگەكانی شاری سلێمانی دابەش كرا.

ئەمرۆ چوارشەممە 22/6/2016، لە رێوەڕەسمێكدا خەڵاتی جەلالی ساما ئاغا بەسەر 20 فەرمانبەری (نمونەیی‌و سەلار)ی فەرمانگەكانی شاری سلێمانیدا دابەشكرا.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا، ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆكی دیوانی چاوێری دارایی رایگەیاند: ئەم خەڵاتە لەلایەن جەلال عومەر سام ئاغا، سەرۆكی پێشووی دیوانی چاودێری بۆ فەرمانبەرانی نمونەیی‌و سەلار تەرخانكراوە. ئەمرۆش ئەم خەڵاتە بەسەر فەرمانبەرانی نمونەیی ساڵەكانی 2014‌و 2015دا دابەش دەكرێت.

ئەحمەد گەرمیانی سەرچاوەی ئەم خەڵاتە بۆ موڵكێكی تایبەتی جەلالی سام ئاغا گەڕاندەوە و وتی: جەلالی سام ئاغا پاش فرۆشتنی موڵكێكی تایبەتی خۆی پارەكەی لە بانك دانەوە‌و ساڵانە 90%ی سودی ئەو پارەیە دەكات بە خەڵات بۆ فەرمانبەرانی نمونەیی‌و 10% سودەكەش دەخاتەوە سەر كۆی پارەكە تا ساڵی داهاتوو بڕی سودەكەی زیاتر بكات.

بە پێی زانیارییەكانی سپی، جەلالی سام ئاغا هەروەها خانویەكی تایبەتی دیكەی هەیە كە وەسێتی كردوە پاش ئەوەی كۆچی دوایی كرد ببەخشرێت بە وەزارەتی تەندروستی بۆ دروستكردنی نەخۆشخانەیەك لەگەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی.

ئەو فەرمانبەرانەی ئەمرۆ خەڵات كران ناوەكانیان بەم جۆرەیە:

بۆ ساڵی 2014

نمونەیی:

ئاوات محەمەد محەمەد كەریم
سروە كەریم محەمەد
رێبوار جەلال مەجید
خالد رەسوڵ رەشید
شیرین عومەر سەعید
محەمەد كەمال عەلی
رزگار محەمەد تۆفیق

سەلار:
رۆژان عەزیز عەبدوڵا
كوێستان حسێن فەتاح
پەیمان زاهیر شاكر

بۆ ساڵی 2015

نمونەیی:
پەروانە عەلی سلێمانی
سەردار عەلی محەمەد
شیلان حەسەن فەرەج
بارزان حسێن ئەحمەد
كاروان جەمال ئەحمەد
رێباز عەزیز قادر
كوێستان حەسەن فەرەج
زریان ئیبراهیم موحسین

سەلار:
 وەزیرە عومەر عەبدوڵا
ئەوین یاسین ئەحمەد



AM:10:44:22/06/2016