لە کەشێکی باراناوی لە ٣٨٢ ناوەندا دەنگدەدرێت

٤٦ ملیۆن و ٤٩٩ هەزار هاوڵاتی بەریتانی مافی دەنگدانیان هەیە، بۆ مانەوە یان جیابوونەوە لە یەکێتی ئەوروپا، دەنگدان کە لە کەشێکی باراناویادا تێدەپەڕێت، تا ئێستا رێژەی کەمە.

لە بەیانی کاتژمێر ٧ ەوە بنکەکانی دەنگدان کراونەتەوەو پرۆسەکە تا دەی شەو لەو وڵاتە بەردەوام دەبێت.

راپرسی ئەمڕۆ سێهەم راپرسی مێژووییە کە بەریتانیا بەخۆیەوە دەبینێت، ئەم راپرسیە دوای چوار مانگ لەهەڵمەت بۆ ئەو گشتپرسیە دێت لەنێوان لایەنگرانی مانەوە لە یەکێتی ئەوروپاو دەرچوون لەو یەکێتیە.

پرسی ریفراندۆکە بەو شێوەیە کە " دەنگ لەسەر مانەوەی دەکەیت لە یەکێتی ئەوروپا، یان جێهشتنی".

دوای کاتژمێر ١٠ ی شەو لەدەنگدانی ئەلکترۆنی سندوقەکانی ٣٨٢ ناوەندی دەنگدا کۆدەکرێتەوەو مۆردەکرێت و جیادەکرێتەوە.
ئەو ٣٨٠ ناوەندەی دەنگدان لەسەرجەم ئینگلتەراو ئیسکوتلەندەو ویلز و ئیرلەنداو جەبل تاریق دانراون. 



PM:12:16:23/06/2016