داواکاری گشتی دۆسیە دژی ئەو موفتیە عەرەبە دەجوڵێنیت کە وەفسی داعشی دەکرد

داواکاری گشتی هەرێم داوای یاسایی دژی موفتی عەرەبی سونە، رافع ئەلرفاعی جووڵاند کە لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا وەسفی داعشی کرد.

بەپێی نوسراوێک کە کۆپیەکی دەست سپی کەوتووە و رۆژی ٦/٢٦ دەرچووە، سەرۆکی داواکاری گشتی بەوەکالەت، جەواد فەتاح ئاغا نووسراوێکی فەرمی بۆ فەرمانگەی داواکاری گشتی هەولێر بەناونیشانی بزواندی سکاڵا ناردووەو، داوا لەو فەرمانەگەیە دەکات رێکارە یاساییەکان دژی موفتی " رافع ئەلرفاعی " بجوڵێنن.

بەپێی نوسراوە فەرمییەکە سەرۆکی داواکاری گشتی داوای بزواندنی ئەو سکاڵایە دەکات لەبەرئەوەی رافع ئەلرافعی لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی کەناڵی ئەلحەدەسی عەرەبییەدا، باسی باشی و دادپەروەری داعش دەکات.

لە نووسراوەکەدا ئەوە بیری داواکاری گشتی هەولێر  هێنراوەتەوە، لە کاتێکدا ئەم موفتیە وەسفی داعش دەکات، پێشمەرگە لە جەنگی لەگەڵ ئەم رێکخراوەدا ١٤٠٠ شەهید و ٨٠٠ برینداری هەیە.

رافع ئەلرفاعی هاوڕێی جێگری سەرۆک کۆماری پێشووی هەڵهاتووی عێراق، تاریق هاشمییەو لەسەردەمی بەرهەم ساڵح کە سەرۆک وەزیران بوو لە ٢٠١٤دا هاتۆتە سلێمانی و دواتر لە هەولێر نیشتەجێ بووە، ناوبراو لەلایەن دادگای بەغداوە بڕیاری دەستگیکردنی هەیە.

  



AM:01:49:28/06/2016