" پارتی بازنەوانێکی مەسیفی سەڵاحەدینی گۆڕانی رفاندووە"

پەرلەمانتاری گۆڕان د. شێرکۆ حەمەئەمین ئاشکرای کرد "هێزە ئەمنییەکانی پارتی کە لە هەولێر ڕۆژی ٢٥|٦|٢٠١٦, زاهیر حەسەن،  بازنەوانی بازنەی مەسیفی بزوتنەوەی گۆڕانیان ڕفاندوە".

لە پۆستێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کە بەناونیشانی " پارتی رەشبگیرو ئیرهابی سیاسی دەکات"،  د. شێرکۆ حەمە ئەمین دەڵێت" پارتی دیموکراتی کاردستان،کە ناکرێت بارزانی و مەسروربارزانی کوڕی،بە حوکمی پۆستەکەی ئاگادار نەبن،دوای ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی وگۆڕان وهەڵوێستی ڕون وئاشکرای کۆمەڵی ئیسلامی و شکستی بارزانی،لە کۆکردنەوەی لایەنەکان، بۆئەوەی جۆرێک بەیعەت و ڕەوایەتی، بە کورسییەکەی بدەن، کە بە نایاسایی و ناشەرعی داگیری کردوە، ئێستا، لە هەولێری داگیکراودا،دەستیان،بەڕەشنگیروئیرهابی سیاسی کردوە و هەڵسوڕاو و کادیری کۆمەڵی ئیسلامی دەگرن،هەرلە چوارچێوەیەدا،لە ڕۆژی ٢٥|٦|٢٠١٦ ( زاهیر حەسەن ) بازنەوانی بازنەی مەسیفی بزوتنەوەی گۆڕانیان ڕفاندوە".

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان دەڵێت"سەلامەتی گیانی ئەو گیراوانە،لە ئەستۆی پارتی و ئاسایشی پارتی و ڕاوێژکاری دەزگاکەیە،کە ڕاستەوخۆ،بە بارزانییەوە بەستراونەتەوە، پێویستە ئەو ڕەشبگیری و ئیرهابە سیاسییە کۆتایی پێ بهێنرێت و زمانی دیالۆگ و ڕێککەوتن شوێنی بگرێتەوە".



AM:12:20:30/06/2016