لە ئاهەنگی ڕۆژی لەدایکبوونیدا کوڕی بەرپرسێکی پارتی کە
تەمەنی ٤٢ ساڵ بوو بە گولەی تاپڕ کوژراو ئافرەتێکی چینیش دەستگیرکراوە.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڤیدیۆی چەند خولەکێک بەر لە ڕووداوی
کوشتنەکە بڵاوکراوەتەوە و لە ئێستادا ئافرەتێکی چینی لەسەر ئەو ڕووداوە
دەستگیرکراوە، کە ئەو ئافرەتە چینییە
خێزانی هاوڕێیەکی کوڕەکەیان بووە و بۆ ئاهەنگى یادى لەدایکبوونەکەى بانگهیشتى
کردبوون بۆ باخێک لە میرگەپان و باس لەوە دەکرێت بە هەڵە کوژرابێت
عەلی حەمەی مام عەلی كە ماوەی دوو ساڵە لە سوید
گەڕاوەتەوە كوردستان، ڕۆژی 2/7 لە كاتی ئاهەنگی یادی لەدایكبونیدا لە مێرگەپان
لەگەڵ چەند هاوڕێیەكیدا بە تاپڕ نیشانە دەشكێنن و لەو كاتەدا هاوسەری یەكێك لە
هاوڕێ كوڕەكانی لە نیشانە نانەوەدا فیشەكێكی لەدەست دەردەچێت و بەر كوڕی
بەرپرسەكەی پارتی دەكەوێت و دەمودەست دەیكوژێت.
عەلی
ساڵی 1974 لە سلێمانی لەدایك بووە و كوڕی حەمەی مام عەلی بەرپرسی پێشووی دەزگای
پاراستنی لقی چواری پارتییە و خێزاندارە و خاوەنی كچ و كوڕێكە و ئێستا هاوسەر و
منداڵەكانی لە سوید دەژین و خۆشی لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ كاردەكات.
سەرچاوەیەكی نزیك لە بنەماڵەی عەلی بە سپی میدیای ڕاگەیاند كە ئەمشەو
باوكی و سەرجەم ئەندامانی خێزانەكەی دەگەڕێنەوە سلێمانی و حەمەی مام عەلیش داوای
كردووە كە دەستكاری تەرمەكەی نەكرێت و تا كاتی گەڕانەوەیان لە پزیشكی دادوەری سلێمانی
بمێنێتەوە.