بارزانی داوایەک لە لایەنە سیاسییەکان دەکات

بارزانى ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دوا دەکات دوای جەژن حزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کۆببنەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە بڵاوکراوەتەوە هاتووە " لەم بۆنە پیرۆزەدا جارێكی تر جەخت لە ناوەڕۆكی پەیامەكەم بۆ حزب و لایەنە سیاسییەكان لە 23ـی 6ـی 2016 دەكەمەوە و هیوادارم دوای جەژن حزب و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كۆببنەوە و لەسەر ڕیفراندۆم و پەیوەندیی هەرێم و بەغدا بگەنە كۆدەنگییەكی نیشتیمانی و لەبارەی بارودۆخی سیاسیی هەرێمیش چارەسەرێك بدۆزنەوە.".

هەر لەو ڕاگەیەندراوەی بارزانیدا هاتووە "لە خوای گەورە داواکارم ڕۆژوو و عیبادەتی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی لەهەموو مسوڵمانان قبوڵ کردبێ و پشت و پەنای پێشمەرگە قارەمانەکانمان بێت و گەلەکەشمان بگاتە ئاواتی لەمێژینەی خۆی و کۆتایی بە هەموو ناخۆشییەکان بێت".




PM:06:02:05/07/2016