وێنە...ئەو كچە كوردە ببینە كە بووەتە شاجوانی جیهان

نینا موراد كە كچە كوردێكی باشوری كوردستانە و دوای بەشداری كردنی لە كێبڕكێی شاجوانی جیهان بە دووەم شاجوان هەڵبژێردراوە.

نینا موراد كە كچە كوردێكی شاری ڕانیەیە بەشداری كێبڕكێی هەڵبژاردنی شاجوانی (Pageant Of The World) دەكات و بە جێگرەوەی دووەم شاجوان دیاری دەكرێت بۆ ساڵی 2016.

نینا ئەمساڵ بە نوێنەرایەتی هەرێمی كوردستان بەشداری كێبڕكێی شاجوانی جیهان دەكات، بەڵام ئەم كێبڕكێی هەڵبژاردنی شاجوانە فەرمی نییە و مەبەست لێی كۆكردنەوەی پارەیە بۆ چەند پرۆژەیەكی خێرخوازی.

ئەو كچە كوردە خۆشحاڵی خۆی بە بەشداری كردن لەو كێبڕكێیەدا دەردەبڕێت و سوپاسی ئەو كەسانەش دەكات كە لەڕێی دەنگدانەوە دەیاندویانەتە ئەو ئاستە.



PM:03:44:09/07/2016