پرۆتۆکۆلی هاریکاری دارایی‌و سەربازی نێوان وەزارەتی بەرگری ئەمەریکاو پێشمەرگە ئیمزا دەکرێت

پرۆتۆکۆلی هاریکاری سەربازی و دارایی نێوان وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی پێشـمەرگە بە بەشداری (ئەلیسا سلۆتکین)یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمەریكاو کەریم شەنگالی وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت، لە پیرمام واژوو کرا.

 بەگوێرەی رێککەوتنەکەی نێوان ھەولێر و واشنتن کە بارزانیش ئامادەی مەراسیمەکە بوو، یەکەمجارە بەشێوەیەکی فەرمی رێکەوتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگەو بەرگری ئەمەریکا واژوو دەکرێت، بەگوێرەی ئەو رێککەوتنەش ئەمەریكا مووچە و ھاوكاریی سەربازیی زیاتر بۆ ھێزی پێشمەرگە دابین دەكات و، تا كۆتاییی شەڕی داعش بەردەوام دەبێت.



PM:01:26:12/07/2016