بارزانی نوێنەری تایبەتی خۆی دەنیرێت بۆ لای نەوشیروان مستەفا

وا بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا د. فواد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم بەفەرمانی بارزانی سەردانی نەوشیروان مستەفا بکات.

ئەو سەردانەی د. فواد حسێن دوای دوو راگەیاندراوی بارزانی دێت کە پێش چەژن بلآویکردەوەو داوای لە لایەنەکان کرد، کۆبوونەوەیەک سازبکرێت لەسەر پرسی ریفراندۆم و ئەو دوو راگەیاندنەش هیچ کۆبوونەوەیەکی لێ سەوز نەبوو.

لەکاتێکدا بارزانی ئەو نوێنەرەی خۆی دەنێرێت بۆ لای بزووتنەوەی گۆڕان، هەر دوو رۆژ لەمەوبەر پارتی رایگەیاند کە ئامادەنییە لەگەڵ وەفدی هاوبەشی گۆڕان و یەکێتیدا کۆببنەوە.

تا ئێستا لەلایەن گۆڕانیشەوە نەزانراوە کە نەوشیروان مستەفاو گۆڕان هەر خۆیان پێشوازی لە نێردراوەکەی بارزانی دەکەن، یان سەرکردایەتی هاوبەشی گۆڕان و یەکێتی پێشوازی لێدەکەن.

ئەو سەردانەی د. فواد حسێن بۆ لای گۆڕان کە وابڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوودا سازی بکات، دوای ئەو سەردانە دێت کە ئەمڕۆ ناوبراو بۆ لای عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی ئەنجامی دا.




PM:11:25:14/07/2016