ڤیدیۆ.. فەتحوڵا گویڵەن: کودەتاکە سیناریۆ بوو ئۆردوغان گەورەترین بەرگریکارە لە داعش

فەتحوڵا گویڵەن کە تۆمەتبارە لەلایەن ئۆردغانەوە بە کودەتاکەی تورکیا، رایگەیاند" کودەتاکە سیناریۆیە، دەسەڵاتدارانی تورکیاش گەورەترین بەرگریکاری داعشن".

گویڵەن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا کە لەبەلسڤینیا لە ئەمەریکا بۆ کۆمەڵێک میدیای ئەمەریکی سازیکردبوو، دەڵێت" تا ئێستا دەسەڵاتدرانی تورکیا بەهەموو شێوەیەک یارمەتی داعش دەدەن".

ناوبراو ئاشکرای کرد زۆرترین هێزی چەکدارانی داعش خەڵکی تورکیان و وتی" بریندارەکانی داعش لە نەخۆشخانەکانی تورکیا چارەسەر دەکرێن و دەنێردرێن بۆ ئەڵمانیاو فەرەنساو بەریتانیا".

ئەو پێیوایە ئەو بۆردومانەی داعش دەیکات تەنها بۆ ئەوەی لەبەر رای گشتیدا ئیحراج نەبن.

سەبارەت بە کودەتا، گویڵەن دەڵێت" شتێکیان کرد وەک کودەتا، تەنها دووکەس زەبری بەر کەوت، هەتا میدیاکانی دەسەڵاتیش هیچیان بەرامبەر نەکراو ئۆردغان بۆ پاکتاوکردنی نەیارانی ئەنجامی داو سیناریۆیەکە حازرکراوە تا کۆنترۆڵی ئەوانە بکەن لەگەڵیان نەبوون".



PM:11:44:19/07/2016